- کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی جەخت لەوە دەکەنەوە، کە دەستوری عیراقی ڕێگە بەوە نادات کوردستان سەربەخۆی ڕابگەێنێت، بەڵکو دەستور لەگەڵ ئەوەدایە وەکو هەرێم بمێننەوە.
- نووری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عیراق لە وتاری هەفتانەی خۆیدا هێرشی کردە سەر هەرێمی کوردستان و بارزانی و ڕایگەیاند، مادەی 140 تەواو نەبووە، بەڵکو دەبێت بە ڕێکارەکانی خۆیدا بڕوات، وتیشی: "هەڵسوکەوتی هەرێمی کوردستان لەم دۆخەدا جێی قبوڵ نییەو هیچ ڕیفراندۆمێکیش قبوڵ ناکەین و گەلی کوردیش دەنگی پێنادات".
- چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعشی پێشوو) هەڵیان کوتایە سەر گوندی عومەر کانی و گوندێکی تر، زیاتر لە 23 هاوڵاتیان دەستگیرکردوە، کە کوردی شەبەک و تورکمان و عەرەبی شیعەی تیایەو بەرەو شاری موسڵیان گواستوونەوە.
- هێزەکانی پێشمەرگە توانییان گەڕەکی وەحدە لە شاری جەلەولا، لە دەست چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش_ی پێشو) وەربگرنەوە و کۆنترۆڵی بکەن.
- ڕێکخراوی "ئەنسارولئیسلام" کە گروپێکی کوردییە، دڵسۆزی خۆی بۆ ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی و خەلیفەکەی ڕاگەیاند.
- یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بەفەرمی پشتیوانی خۆی بۆ سەربەخۆیی کوردستان و سازدانی ڕاپرسی ڕادەگەیەنێت.
- ئەمشەو کوێخا ئیسماعیلی تەلانی کەسایەتی ناسراوی عەشیرەتی جاف لەقەزای دوکان کۆچی دوایکرد.