لەماوەی کەمتر لە مانگێکدا، ئەمە دووەم جارە هیلیکۆپتەر و فرۆکە جەنگییەکانی سوپای حکومەتی فیدراڵی عێراق بۆردمانی هێزەکانی #پێشمەرگە#ی کوردستان و هاووڵاتیانی مەدەنی کوردستان دەکەن، کە جاری یەکەم لە ناوچەێکی سەر بەناحییەی #جەلەولا#، بنکەییکی هێزەکانی پێشمەرگە لەو سنوورەدا لە لایەن کۆپتەرێکی سوپای حکومەتی فیدراڵی عیراقەوە بۆردمانکرا کە بوو بە هۆکاری برینداربوونی شەش پێشمەرگە کە لەو کاتەدا دەستبەجێ داوا کرا لە وەزارەتی بەرگری عێراق لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە بکرێت و ڕوونکردنەوەیەک لەو بارەیەوە بڵاوبکرێتەوە.
ئەمرۆش ڕۆژی یەکشەمە ڕێکەوتی #06-07-2014# لە کاتژمێری (5:50) پێنج و پەنجا دەقەی ئێوارە بۆ جارێکی تر فرۆکەیێکی جەنگی سوپای حکومەتی فیدراڵی عیراق چەند خانویێکی نیشتەجی بوونی مەدەنیان بۆردمانکرد لەناو جەرگەی شاری دوزخورماتو کە بەپێ ی زانیاری سەرەتایی بۆتە هۆی شەهید بوونی کیژۆلەییکی دوانزە ساڵان و برینداربوونی (8) هەشت هاوڵاتی وروخانی دوو خانووی نیشتەجێبوونی هاووڵاتیانی سڤیل.
لێردەا داواکارین لە دام و دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵی عێراق،دەستبەجێ لێکۆڵینەوە لەم ڕووداوە بکەن وئەوانەی لە پشت ئەم ڕووداوەن سزا بدرێن بە شێوەییکی یاسایی و ڕوونکردنەوەیەک لەوبارەیەوە بۆ ڕای گشتی بڵاوبکرێتەوە، بە پێچەوانەوە لە کاتی دووبارە بوونەوە ئەم جۆرە ڕووداوانە بە بێ هیچ لێپرسینەوە یەک، لە بەرامبەردا ولەو کاتەدا مافی بەرگریمان دەبێت لە خۆمان.
فەریق جەبار یاوەر مەندە
ئەمینداری گشتی #وەزارەتی پێشمەرگە# وئەندام ووتەبێژی فەرمی فەرماندەیی گشتی هێزەکانی پاراستنی هەرێم
06-07-2014