ناوی تەواوی جەلال ئەحمەد وەیس. ساڵی 1943 لە گەڕەکی دەرگەزێن ی شاری #سلێمانی# لە دایک بووە. ساڵی 1952 لە قوتابخانەی ” #فەیسەڵییە# ” نراوەتە بەر خوێندن و لە پشووی هاوینانیشدا، لە لای ” نەجمەدینی مەلا ” و لە قوتابخانەی ” کەشتیی نوح ” درێژەی بە خوێندن داوە. بە ” جەلال کۆچەر ” ناوی دەرکردووە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2014/77142/0002.JPG=KTML_Photo_Alt=جەلال کۆچەر=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2014/77142/0002.JPG=KTML_Photo_End=
بە هاندانی ” عیسمەت خانی قادر ئاغای مەحموود ئاغا “ی دایکی، هەر لە منداڵییەوە هونەری پەرەپێداوە و ساڵی 1960 بۆ یەکەمینجار چووەتە سەر تەختی شانۆ و لە شانۆگەری ” #کاوەی ئاسنگەر# ” لە شاری #قەڵادزێ#، وەک ئەکتەر، بەشداری کردووە. ساڵی 1962 بووەتە ئەندامی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی کورد لقی سلێمانی. لە ڕەشبگیرییەکەی ساڵی 1963ی ” #زەعیم سدیق#دا “، بۆ ماوەیەک دەستگیر کراوە و پاش ئازاد بوونی، چووەتە بەغدا و لە بەشی کوردی ئێزگە، لەگەڵ تیپی نواندن و کۆرسی ئێزگەکەدا، وەک ئەکتەری دەنگ و دەنگخۆشێک کاری کردووە و بەرودوا 68 گۆرانی لە ئێزگە تۆمار کردووە.
ساڵی 1964 و پاش تاقیکردنەوەی دەنگی، بۆ یەکەمینجار گۆرانی ” ئەستێرەی پرشنگدار ” لە هەڵبەستی ” #بەختیار زێوەر# ” و ئاوازی خۆی، لە ئێزگە تۆمار کردووە. پاش تۆمارکردنی چەند گۆرانییەکی تر، کە زۆربەیان لەلایەن خۆیەوە ئاوازیان بۆ دانراوە، وەک گۆرانیبێژی ئێزگە ناسراوە.
پاش کردنەوەی تەلەڤزیۆنی کەرکووک، جەلال کۆچەری هونەرمەند، یەکەمین گۆرانی خۆی بەناوی ” پەریزاد ” ەوە پێشکەش دەکات و دواتریش سیازدە گۆرانی تر بۆ تەلەڤزیۆن تۆمار دەکات.
پاش بڵاوبوونەوەی بەیاننامەی یازدەی ئازاری ساڵی 1970 دەگەڕێتەوە شاری سلێمانیی و دەبێتە ئەندامی کۆمەڵەی هونەر و وێژەی کوردیی و لێپرسراوێتی بەشی موزیک و گۆرانیی و هەڵپەڕکێ وەردەگرێت.
ساڵی 1974 ژیانی هاوسەرگیری پێک دەهێنێت و دەبنە خاوەنی پێنج منداڵ.
ساڵی 1976 دەبێتە ئەندامی #سەندیکای ڕۆژنامەنووسان# و لەم ماوەیەدا، کاری لەسەر پەرتووکخانە و ئەرشیفی شانۆیی کردووە تا ساڵی 1982 کاری کردووە.
ساڵی 1982 بۆ 1991 و تا ڕاپەڕینی گەلی کوردستان لە بەغدا دەمێنێتەوە و دواتر دەگەڕێتەوە کوردستان و لەگەڵ چەند هاوڕێیەکییدا ” کۆمەڵی هونەری نەتەوەیی کورد ” دادەمەزرێنن.
لە #03-03-1993# لەگەڵ کوڕەکەی بەناوی ” هونەر “ەوە لە ڕێی چوونیان بۆ شاری #مەهاباد#، لە نزیک شاری سەردەشت دەبن بەژێر هەرەسی بەفرەوە و کۆچی دوایی دەکەن و تەرمەکەیان دەهێنرێتەوە بۆ سلێمانیی و لە #گردی سەیوان# بەخاک دەسپێردرێن. [1]