ناسر ئوستادڕەحمانی ناسراو بە ئاوارە وڵات، ساڵی
1980 لە گوندی کولیجەی ناوچەی مەحاڵی مەهاباد لەدایکبووە. تا ساڵی
1999 لە مەهاباد ژیاوە و لەوێ خوێندوویەتی. لە
1999 تا
2009 لە نێو خەباتی شاخدا بووە. لە 2009وە لە باشووری کوردستان دەژی. خەریکی وەرگێڕانە و جاروبارە شێعرەکانی لە وێبلاگەکەیدا بڵاودەکاتەوە. دوو بەرهەمی چاپکراوی هەیە: 1-ئێمە هەوری بارانتانین(کۆمەڵە شێعر) ئەزموونێکی شێعری سێ قۆڵییە کە گەڵ تاپۆ مهابادی و سەیوان مانی. ساڵی
2003 لە شاخ چاپ و بڵاوبۆتەوە. 2-تەیری تەکباڵ (نۆڤلێت) ڕۆمانێکی "یاشار کەماڵ"ە و لە تورکییەوە وەریگێڕاوەتەوە سەر زمانی کوردی. ساڵی
2013 لە شاری هەولێر و لە لایەن گۆڤاری تورکیاناسییەوە چاپ و بڵاوبۆتەوە.