سەعید محەمەد
دوای ئەوەی چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش دەستیان بەسەر شارەکەدا گرت، تەنیا لەم مانگی حەزەیراندا پێنج سەد و شانزە کەس له و شارە کوژراون.
سەعید مەموزینی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14 ی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە خەندانی ڕاگەیاند: "لە مانگی حوزەیرانی 2014 بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانەوە لە شاری موسڵ 516 کەس کوژراون".
وتیشی: "له و ژمارەیە 8 کەسیان کوردن و 100یان هاوڵاتی مەدەنی تورکمان و عەرەبن و 408یان چەکدارانی داعشن".
بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14 ی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد کە لە ماوەی حەوت مانگی ڕابردوودا 1690 کەس لە شاری موسڵ کوژراون.
- 01-08-2014