لە شەڕ و پێکدادانەکانی مانگی تەمموزی ڕابردوو لە نێوان شەڕڤانانی YPG/YPJ و گروپە چەتەکانی داعش لە هەرێمی کوبانێ (685) ئەندامی گروپە چەتەکانی داعش کوژراون، (6) تانک و گەلێک ئۆتۆمبیل و بارەگای چەتەکانیش تێکشکێندراوە.
گروپە چەتەکانی دەوڵەتی ئیسلامی ئێراق و شام(داعش) لە مانگی تەمموز لە سێ قۆڵی ڕۆژئاوا، باشوور و ڕۆژهەڵاتی کانتۆنی کوبانی زیاتر لە (20) جار هێرشی کردوتە سەر هەرێمەکە.
ناوەندی چاپەمەنی یەکینەکانی پاراستنی گەل(YPG) سەبارەت بە ئەنجامەکانی شەڕ و پێکدادانی مانگی تەمموز لێدوانیکیدا و ئاماری ئه و مانگەی بۆ ڕای گشتی بڵاو کردەوە.
بە پێی ناوەندی چاپەمەنی YPG ئاماری مانگی تەمموز بەم جۆرەیە:
- (406) ئەندامی گروپە چەتەکانی دەوڵەتی ئیسلامی ئێراق و شام(داعش) کە لە ناویاندا (5) ئەمیر هەبوو، کوژراون. لاشەی یەکێکیان لە دەست شەڕڤانانماندایە. هەروەها سەدان ئەندامی چەتەکانیش بریندار بوون.
- (6) تانک و (17) ئۆتۆمبیلی چەتەکان تێکشکێندراوە. یەکێکیان هەڵگری دۆشکا بوو. هەروەها (11) ناوەندی چەتەکان لەگەڵ دوو ماتۆر سیکلێت تێکشکێندراون.
- (2) تانک و (5) ئۆتۆمبیلی چەتەکان گورزیان لێدراوە و بی کاریگەر کراون.
ناوەندی چاپەمەنی یەکینەکانی پاراستنی گەل(YPG) هەروەها ڕایگەیاند لە شەڕ و پێکدادانەکاندا هەروەها شەڕڤانانمان دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر چەک و جبەخانەدا گرتوەئه و چەک و جبەخانەی دەستیان بەسەرداگیراوە وەهایە:
1- (14) چەکی کلاشینکۆف و (500) فیشەک
2- (3) چەکی جۆری ''بی کەی سی"، دوو سندوقی فیشەک، هەروەها (1500) فیشەکی دیکە و زنجیرەکانی.
3- دوو ئارپێجی، (6) موشەکی ئارپێجی و چەنتەیەک
4- (16) نارنجۆک
5- (3) ماتۆر سیکلێت
6- (3) دوربینی شەو
7- (2) بێ سیمی بچووک
8- دەمانچەیەک
9- (40) مەخزەن
10- چەنتەیەکی دەرمان
ناوەندی چاپەمەنی YPG هەروەها ڕاشیگەیاند کە گروپە چەتەکانی داعش بارهەڵگرێکی بۆمبرێژکراویان لە بازگەیەکی هیزەکانی YPG دا تەقاندوتەوە و لە ئەنجامدا (4) شەڕڤانی YPG گیانیان لەدەستداوە.
بە پێی ئامارەکە، لە مانگی تەمموزدا (74) شەڕڤانی YPG و YPJ گیانیان لەدەستداوە. لەم ڕێژەیە (16) یان ئەندامی یەکینەکانی پاراستنی ژن(YPJ)، (56) یان یەکینەکانی پاراستنی گەل(YPG) و دوو کەسیش هاوڵاتی مەدەنی بوون.
لە درێژەی لێدوانەکەدا هاتووە:'' لەم مانگەدا گروپە چەتەکانی داعش لە سێ قۆڵەوە(رۆژئاوا، ڕۆژهەڵات و باشوور) ەوە (20) جار بە چەکی قورسی وەکو تانک، تۆپ و هاوەن هێرشیان کردوە. لە شەڕ و پێکدادانەکاندا گروپە چەتەکان (3000) هاوەن و تۆپی جۆری (57) ئاراستەی گوندەکانی زۆرمێخار و بادیە کردوە. لەم مانگەدا شەڕڤانانمان لە دژی بارەگا و ناوەندەکانی گروپە چەتەکانی دەوڵەتی ئیسلامی ئێراق و شام(داعش) (8) چالاکیان ئەنجامداوە.
شەڕڤانانمان یەکەمین چالاکیان لە ڕۆژی 13 ی تەمموز ئەنجامدا و لە ئاکامدا (7) ئەندامی چەتەکانی داعش کوژران، دەیان ئەندامی چەتەکان بریندار بوون و لاشەی (4) چەتە کەوتە دەست شەڕڤانانی YPG ەوە. لە چالاکییەکەدا هەروەها موشەکێکی ئارپێجی، چەکێکی بی کەی سی و کلاشینکۆفێکیش دەستیان بەسەردا گیرا.
لە سەرجەم چالاکییەکانی YPG بە گشتی 040) ئەندامی چەتەکانی داعش کوژران، ئۆتۆمبیلێکی هەڵگری دۆشکای چەتەکان تێکشکیندرا.
سەبارەت بە هەڵمەتی سەربازی YPG کە لە ڕۆژی 22 ی تەمموز لە دژی چەتەکانی داعش دەستیپیکردبوو، لە لێدوانەکەدا هاتووە:'' لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەی کە لەلایەن شەڕڤانانماندا لە دژی بنکە و بارەگاکانی چەتەکانی داعش ئەنجامیاندابوو، (232) ئەندامی چەتەکانی داعش کوژراون. هەروەها سێ ناوەند، (11) ئۆتۆمبیل، سێ BMB و چەکێکی دۆشکای چەتەکان تێکشکێندراوە. هەروها بڕێکیش چەک لە شەڕ و پێکدادانەکاندا دەستیان بەسەرداگیراوە کە بریتییە لە :
- سێ کلاشینکۆف
- دۆشکایەکی جۆری (12.5)
- ئارپێجییەک
- دوربینێکی شەو
ناوەندی چاپەمەنی YPG لە کۆتایی لێدوانەکەیدا دەڵێت:'' شەڕڤانانمان لە ڕۆژی 23 ی تەمموز گوندی چل ئۆغڵ و مەزرایەکی نزیکی گوندی بادیەی و لە ڕۆژی 31 ی تەمموزیش گردی زاگرۆس و مەلا بەرکلی لە گروپە چەتەکانی داعش پاک و ڕزگار کردوە".