رەڤەند گوهەرزی
بە هۆی ئه و بارودۆخەی ئێستای کوردستان و قەزای شنگال بەتایبەتی لە کومەڵگای شاریای سەر بە پارێزگای دهۆک زیاتر لە 60 هەزار کوردی ئێزدی لە شنگالەوە ئاوارەی ئه و کومەڵگایە بوون.
جەعفەر سمۆ، ئەندامی لیژنەی پێشوازی لە ئاوارەکانی شنگال لە کۆمەڵگای شاریا بەخەندانی ڕاگەیاند: زیاتر لە 60 هەزارو کوردی ئێزدی لە شنگالەوە هاتوونەتە کۆمەڵگای شاریا.
جەعفەر سمۆ وتیشی: "هاوکاری لە لایەن ڕێکخراوانی مافی مرۆڤ و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەردەوامە، بەڵام ئێمە کێشەی نیشتەجێبوونمان هەیە".
ئەوەشی خستەروو: دانیشتوی کۆمەڵگای شاریا نزیکەی 13 هەزار کەسە، ئێستا هیچ شوێنێک وەک قوتابخانە و شوێنە ئایینیەکان نەماون خەڵک لێ دابنیشێت.
ئەندامی لیژنەی پێشوازی لە ئاوارەکانی شنگال لە کۆمەڵگای شاریا ئاماژە بەوەشکرد: "داوا لە خەڵکی دهۆک و پارێزگای دهۆک دەکەین زیاتر بەهانامانەوە بێن، چونکە ئەم ئاوارانە لە ڕەوشێکی نالەباری سەختدان لە توانای ئێمە دەرچووە".
جەعفەر سمۆ داوای کرد پارێزگاری دهۆک پەلە بکات لە دروست کردنی ئه و کەمپینەی کە ئێستا لە نزیک کومەڵگای شاریا کاری لە سەر دەکرێت.
- 06-08-2014