جارێکی تر بانگی هێزە سیاسیەکان و گەلی کورد بەگشتی دەکەین، هەرچی زووە هێزی پاراستنی نەتەوەیی هاوبەش سازبکرێ. دوا بەدوای هێرشی داگیرکەری چەتەکانی داعش بۆ سەر شنگال، دیسانەوە گرنگی و زەروریەتی نەتەوەیی لەژێر چەتری ئەو یەکیێتیەدا، سازدانی هێزی پاراستنی هاوبەشی نەتەوەیی سەرهەڵدەدات. ئەم پرسە بە شێوەیەک کە پەلەی لێبکرێ بۆهەمان ئەو پێویستیە کەوتە نێو ڕۆژەڤی ئێمەی کوردەوە.
لە و سەروبەندەدا ئاشکرابوو کە لەو شەڕە گەورەیەدا، گەلی کورد و کوردستان ئامانجێکی سەرەکیە تێیدا. ئەزانرێ کە ئەوهێرشانەی پێشووتر، بە ئامانجی لەناوبردنی شۆڕشی ڕۆژاوای کوردستان لە سەرێکانی پێکهات. هێرشەکەی تریان بە پلانکراوی دوای داگیرکردنی موسڵ لە دژی کۆبانی بە ئەنجامگەیێنرا. ئەمڕۆش، لە دژی شنگال و دەستکەوتەکانی گەلی کورد لە باشوری کوردستان لە هێرشکردندان و هەردێ و هێرشەکانیان بەرفراوان و دژوارتر دەبن. پێویستە کورد، پارتە کوردیەکان و ڕۆناکبیرانی کورد. چەتەکانی داعش، وەکو کۆمەڵێکی توندڕەوی ئاینی و خەیاڵی سەیر نەکەن و واش بە بچوکی وەک هێزێکی گوزەر نەنرخێنن. داعش دەرەنجامی ستراتیژیەتێکی نەگریسی چەپەڵە لە دژی هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەو گەمەیە گەورەیەدان. هەر بۆیە چەتەکانی داعش، بە بلانڕێژی و پرۆگرامی توکمەو ئامانجدار دەجووڵێرێ و بەکاردەهێنرێن.
پێش چەند ڕۆژێک، میتی دەوڵەتی تورکیا ڕایگەیاند، کە; شنگال بووەتە قەندیلی دووەهەم;. هەر دوای ئەو ڕاگەیێنراوەی دەزگای;میت; بە چەند ڕۆژێک چەتەکانی داعش هێرشیان بۆ سەر شنگال هێنا. دوابەدوای هەوڵی بەشداری YPG و YPJ لە ناوچەکا، هێزە لەشکریەکانی کورد بە گشتی لە یەک سەنگەردا کۆبوونەوە و لوولەی تفەنگەکانیان ئاراستەی داعشیەکان کرد.
ئەمڕۆ، هێرشی چەتەکانی داعش لە سەر سنووری باشوری کوردستان لە ڕەبیعە، حەسەکە تاوکو دەگاتە شنگال بەرفراوانتر بوون. ئەمە وا دەردەکەوێ کەرۆژئاوا، باشور و بەگشتی تەواوی پارچەکانی کوردستان و هەموو دەستکەوتەکانی گەلانی کوردستان، نرخ و پیرۆزیەکانی گەلی کورد و ئاشوری-سریانی- کلدانی، ئەرمەنی، تورکمان، عەرەب لەژێر مەترسیدان. بۆ ئەم مەبەستە ئێمە جارێکی تر بانگی هێزە سیاسی و تەواوی گەلی کورد دەکەین کە یەکێتی نەتەوەیی سازبکەن و لەژێر چەتری ئەو یەکیێتیەدا هێزگەلی پاراستنی نەتەوەیی هاوبەش و هەماهەنگ وەک پێویستیەکی ژیانی هەرچی زوووە سازبدرێ.
ئێمە لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان – KNK، بەرخۆدان و تێکۆشانی خەڵکی شنگال وهەلوێستی لاوان و گەنجانی کورد کە لە هەر چوارپارچەی کوردستان، ئەوانەی کە دەنگیان بەرزدەکەنەوە کە فریای شنگال بکەون، سڵاو دەکەین. دووبارە ئێمە لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان – KNK، بانگی هێزە سیاسەکان وتێکڕای پێشەنگانی گەلی کورد دەکەین هەرچی زووە یەکڕیزی خۆمان سازبدەین و بۆ پاراستنی نرخ و بەها و پیرۆزیەکانی گەلی کورد بەگشتی، شان بەشانی یەکتری و بەیەک دەنگ و یەک ستراتیژی لە دژی دوژمنانمان تێبکۆشین.
کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان – KNK