لای هەمووان ئاشکرایە بارودۆخێکی نوێی سیاسیو سەربازیی لەکوردستان هاتۆتە ئاراوە، کەلێمان دەخوازێ هەرلایەک لەئاستی پێگەو ئەرکو کاری خۆیەوە بەرپرسیارانەو بەوردی مامەڵە لەگەڵ ڕووداوەکاندا بکات وهەموان پێکەوە داکۆکی کاروپارێزەری خاکو بەرژەوەندیەکانی هەرێمەکەمان بین،لەم ڕوانگەنی شتیمانیەوەو تایبەت بۆ هەڵوەستەکردن لەئاست ڕۆڵی ڕاگەیاندن لەم هەلومەرجەدا، کەرۆڵێکی زۆرهەستیاروکاریگەرە، هەردوو وەزارەتی پێشمەرگەو ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەئامادەبونی وەزیری ڕۆشنبیری ولاوان و بەڕێوەبەرە گشتیەکانی ڕاگەیاندنی هەردوو وەزارەت لەگەڵ دەزگاو کەناڵە میدیاییەکانی کوردستان کۆبوونەوە، بەمەبەستی ڕاگۆڕینەوە لەسەر ڕەوشی میداکان و خستنەڕووی ئەو سەرنجانەی لەمبارەیەوە هەیە. لەکۆبونەوەکەدا جەخت کرایە لەسەر شێوازی ئەو هەواڵ و ڕووماڵکردنانەی کەمیدیاکان لەبارەی ڕەوشە سەربازییەکەی ئەمڕۆدا بڵاویدەکەنەوە، کە دەبێت هەموان پابەندبن بەسنووری بەرژەوەندیەکانی گەلەکەمان و پاراستنی ئاسایشی سەربازی.
هەروەها جەختکرایەوە کە پێویستە خەڵکی بەشەرەفی کوردستان لەم قۆناغەدا بەئاگا بێت و تەواوی چین وتوێژەکانی کۆمەڵگای کوردستانیش بە ئامادەییەکی باشەوە دڵنیابن لەئەنجامی سەرکەوتوانەی ڕەوشەکە بەقازانجی پێشمەرگەو هەرێمی کوردستان، هاوکات پێویستە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنیش ڕۆڵی خۆیان بگێڕن لەهۆشیاری ناو کۆمەڵگادا. هەرلەکۆبونەوەکەدا تەئکید کرایەوە کە پێِویستە میدیاکانی بینراو بیستراو و نوسراو لەئاستی بەرپرسیارێتی نیشتمانیدا بن و بزانن کە نەفەسی سیاسی بەرتەسک هیچ خزمەتێک بەئاسایشی نیشتیمانی و پێگەی بەهێزیمان ناکات، لەلایەکی ترەوە لەرووی گواستنەوەی هەواڵەکان و ڕووماڵکردندا پێویستە میدیاکان زۆر بەورد بینییەوە هەڵسوکەوت بکەن ورەچاوی ئاسایشی هێزەکانی پێشمەرگەو پێداویستییە مەعنەوی و دەروونییەکانی ئەم قۆناغە هەستیارە بکەن. لەبەر ڕۆشنایی ڕێنماییەکانی سەرۆکایەتی هەرێم بۆهەبوونی ئاراستەیەکی نیشتمانی و ئەرێنی میدیایی لەکۆبونەوەکەدا جەختکرایە سەرئەوەی کەدەزگاو کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بۆ تەندروستبوونی کارەکانیان و باشتر ڕوماڵکردنی ڕووداوەکان و دەرنەچوون لەسنووری یاسایی و سەربازیی پێویستە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن و هۆشیاری لەوەزارەتی پێشمەرگەوە سەرچاوەی هەواڵ و زانیارییەکان و پردی پەیوەندی بکرێتە مەرجەع، هاوکات تەئکیدیشکرایەوە کە هەر دەزگا و کەناڵێک پێچەوانەی بەرژەوەندی نیشتمانی بجوڵێتەوەو ئاراستەیەکی خزمەت بەخش بەرۆڵی فیداکارانەو سەرکەوتوانەی پێشمەرگە و ورەی بەرزی گەلەکەمان نەگرێتەبەربەتوندی ڕووبەڕووی سکاڵاو لێپرسینەوە یاسای یدەبێتەوە.
7ی ئاب، 2014