با هەموومان لە ڕێکەوتنی نەتەوەیی و نیشتیمانی بەرخۆدانی مەخمور، خاوەندارێتی بکەین.
لە سەر لە بەیانی ئەمڕۆوە بە دواوە، لە پێناو پاراستنی مەخمور، گەریلاکانی (ه پ گ) هێزی پاراستنی گەل، (ی ژ ئا – ستار) یەکینەکانی ژنانی ئازاد – ستار و پێشمەرگەکانی (ی ن ک) و (پ د ک)، تێکۆشان و بەرخودانی هاوبەش لە یەک سەنگەر دا دەست پێدەکەن.
ئێمە بۆ ئەو هەماهەنگی و یەک سەنگەریەی پارێزەرانی خاک و وڵاتی کوردستانیان سڵاو ئەکەین. لە هەمان کاتدا ئێمە یەک سەنگەری گەریلاکانی ه پ گ، ی ژ ئا – ستار و پێشمەرگە نەبەزەکانی ی ن ک و پ د ک بە مایەی ئازادی گەلی کورد دەبینین، تێکۆشان و بەرخۆدانی هاوبەشی ئەوان بە هەنگاوێکی پیرۆز دەنرخێنین.
لەو باوەڕە داین کە ئەو هەماهەنگی و ڕێکەوتنەی لە نێوان هێزە چەکداریەکانی کوردستان لە بەرەکانی مقاومەت و پارێزگاری گەل و نیشتیمان پێکهاتووە، لە کاتێکی نزیکدا لە سەرانسەری کوردستان ئەو یەکێتی و یەکڕیزی یە باڵئەکێشێتە سەر تەواوی ئاستە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانی کوردستان. بۆ ئەم مەبەست و پێوەرە ئومێد بەخشە، ئێمە بانگی گەلی کوردستان بە گشتی دەکەین کە بە دڵسۆزی و گیانفیدایی وبە هەست بەبەرپرسیاریەتیکردنەوە، تێکۆشان و یەکسەنگەری هێزەکانی گەریلا و پێشمەرگە خاوەندارێتی بکەن.
سەرکەوتنی گەلەکامان لە ڕۆژئاوای کوردستان لە بەرامبەر چەتە تیرۆرستەکان، شایەتی ئەوە دەدەن کە هیچ هێز و ڕێکخستنێک ناتوانێ زەفەر بەهێزی لەبننەهاتو و قارەمانێتی مێژووی کوردستانیان ببات. خۆڕاگری و جەنگاوەری هاوبەشی گەلانی کوردستان، هەمیشە هێزی دوژمنانیان تێکشکاندووە. چەتە تیرۆرستەکانیش وەکو شمشێری دەموکلێس و داقوقی هیماندی لە دژی گەلان بەکاردەهێنرێن، بۆ ئەوەی حیسابیان بۆ بکرێ، لە ڕێگای میدیا کانیانەوە گەورە دەکرێن و بە هێزێکی لەبننەهاتوو پیشانی دونیایان دەدەن.
ئەو چەتە تیرۆرستانە، لە ڕۆژئاوا تێکشکێنران، ئێستاش ئەیانەوەی ڕق و کینی ئەو دۆڕاندنەیان لە باشور تۆڵە بکەنەوە. لە شنگال دەستیان بە هێرشی دڕندانەی خۆیانیان کرد و ئەیانەوەی بەرەو شارەکانی تری کوردستان هەڵکشێن.
لە شنگال، بەرخۆدانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (ی پ گ) و یەکینەکانی پاراستنی ژنان (ی پ ژ) لە هەرچوارپارچەی کوردستان بە جۆش و خرۆش و دڵخۆشیەوە دەنگی دایەوە. ئەمڕۆ لە مەخموریش، ڕێکەوتنی تێکۆشان و ویەکسەنگەری، لەسەر بنەمای هەمان ئەو باوەڕی و جۆش و خرۆشە مەزنە بێکهاتووە. بۆیە ئەم سەرکەوتنە مەزن و مێژووییانە بەرفراوانتر دەبن.
لەو قۆناغە گرنگ و مێژووییە دا، بانگی هێزە سیاسی و ڕێکخراوە مەدەنیەکان بە گشتی دەکەین کە لە بەرامبەر ئەم هەنگاوە پیرۆزەی پاراستنی نەتەوەیی و نیشتیمانیە، ئەرک و بەرپسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن.
گومانی تێدا نی یە کە یەکیەتی، یەکڕیزی و هاوسەنگەری ئازادی و سەرفەرازی مسۆگەر دەکات.
ئێمە بانگی هێزە هەرێمی و نێودەوڵەتیەکان دەکەین، ئەو یەکیەتیە نەتەوەیی و نیشتیمانییەی کە لە کوردستان سەریهەڵداوە وەکو تەهدیدێک چاولێنەکەن، بەڵکو وەکو مسۆگەرکردنی ئاشتەوایی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست مامەڵەی لەگەڵدا بکرێ. ئەم هەنگاوە مێژووییە وەک دەرفەت وهێزی هاتنەکایەوەی ئاشتی وئارامی لە هەرێمەکە دا بنرخێندرێت، هەروەها لە بەرامبەری ئەوەش بەرپرسیاری و ئەرکداری بەجێبگەیەنرێن.
داعش، دەستەیەک چەتەن کە لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا کردارو تاوانی دژە مرۆیی ئەنجام دەدەن. لە بەرامبەر ئەم ماشێنی تاوان و دڕندانەیە، پێویستە هێزەکانی هەرێمی و ئێودەوڵەتی هەڵوێستی دژە تیرۆری خۆیان جێبەجێبکەن. ئەو دەوڵەتانەی کە ئەو چەتە دڕندانەی داعش ئاکتیڤ دەکەن و یارمەتیان دەدەن، بە بەرپەرچدانەوەی سیاسی – ئابوری و دیپلۆماتیک و یاسایی زسا بدرێن.
لە بەر ئەوەی کە چەتەکانی داعش، بە یارمەتی دان و ئاکتیڤکردن لە لایەن چەند وڵاتێکەوە دروستکراون و بە هاوکاری ئەوان تاوانی گەورەیان دژبە بەشەریەت ئەنجامداوە، لەو چوارچێوەدا ئێمە چاوەڕوانی لە سەروویانەوە : لە نەتەوە یەکگرتوەکان، هەمو هێزە نێونەتەوەییەکان، خەمخۆرانی مرۆڤایەتی کە هاوکاری مرۆیی و پێداویستیەکانی پاراستن هەرچی زووە بگەیەنرێنە ناوچەکە و زەرەرپێکەوتوانی ئەو تاوانە دژ بە مرۆڤایەتیە لە کوردستان.
بۆ ئەم مەبەستە، ئێمە لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان کنک، ئەو ڕێکەوتنەی نێوان هێزە کوردستانیەکان و ئەو هێزانەی کە تێکۆشان و بەرخۆدان دەکەن بۆ پاراستنی گەل و وڵات، جارێکی تر سڵاو دەکەین و بە پیرۆزیەکی مەزنەوە دەینرخێنین و بە ئومێدی سەرکەوتن.
کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان
08-08-2014 برۆکسل