لەسەرەتای دەستپێکردنی شەڕی نێوان هێزی پێشمەرگە و چەکدارانی داعشەوە، 18 پێشمەرگەی سنوری پارێزگای هەڵەبجە، شەهید بوون و 50 پێشمەرگەی دیکەش بریندار بوون، کەسوکاری شەهیدەکانیش ڕایدەگەیەنن: سەربەرزن بەوەی ڕۆڵەکانیان لە پێناو خاکی کوردستان، گیانی خۆیان بەخت کردوە، قایمقامی ناوەندی پارێزگای هەڵەبجەش دەڵێت: لە ئێستادا زیاتر لە 4 هەزار پێشمەرگەی سنوری پارێزگاکەیان، لەسەنگەرەکانی پێشەوەی جەنگ، بەرگریی لە خاکی کوردستان دەکەن.
دوای ئەوەی گروپەچەکدارەکانی داعش هێرشەکانیان بۆسەربەشێک لە ناوچە کوردیەکان دەستپێکرد، هێزەکانی پێشمەرگەش لەسەرجەم سنورەکان ڕووبەڕوویان بونەوە و لە ئێستاشدا بەرگری لە خاکی کوردستان دەکەن.
لەسەرەتای پێکدادانەکانی نێوان هێزی پێشمەرگە و چەکدارانی داعش تائێستا، 18 پێشمەرگەی سنوری پارێزگای هەڵەبجە لە سەنگەرەکانی پێشەوە شەهیدبون و 50 پێشمەرگەی دیکەش برینداربوون، کەسوکاری شەهیدەکانیش دەڵێن، سەربەرزن بەوەی ڕۆڵەکانیان لە پێناو خاکی کوردستان گیانی خۆیان بەختکردووە.
قایمقامی مەرکەزی پارێزگای هەڵەبجەش ڕایدەگەیەنێت، لە ئێستادا زیاتر لە 4هەزار پێشمەرگەی سنوری قەزاکەیان لەسەنگەرەکانی پێشەوەی جەنگ بەرگری لە خاکی کوردستان دەکەن.
هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە بەردەوام سەرمەشقی شۆڕشە یەک لەدوایەکەکانی کورد و کوردستان بوون، وەک خۆشیان دەڵێن، بەردەوام دەبن لە خەباتکردن بۆ سەرکەوتنی کوردستان و گەڕانەوەی مافە دەستوری و یاسایەکان بۆ هەرێمی کوردستان.