ناوی تەواوی (عەلی ڕەسوڵ ئەحمەد)ە بە (عەلی خەزنەدار) ناسراوە. مێژوونووس و شاعیر و نووسەرێکی دڵسوز و بە ئەمەکی نەتەوە و نیشتمانەکەیەتی. ساڵی 1943 لە شاری #سلێمانی# و لە گەڕەکی (#کانێسکان#) لە خێزانێکی ڕۆشنبیر هاتۆتە دنیاوە.
پلەکانی خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی کانێسکان تەواوکردووە، ئەو کاتە بەڕێوبەرەکەی مامۆستای دڵسۆز و ناسراو (ئەبوبەکر هەردی) شاعیر بووە.
دوای تەواکردن قۆناغی بنەڕەتی چووەتە ناوەندی سلێمانی و دواتر چووەتە شاری بەغدا و قۆناغی دواناوەندی لە (اعدادیەی مرکزی) تەواوکرد.
دوای تەواوکردنی دواناوەندیی چووەتە زانکۆ، دوای دەرچوونی لە زانکۆ هەر لە شاری بەغدا دامەزراوە بە فەرمانبەر لە (شئون الشمال) واتە ساڵی 1971 هەر لەو ساڵەدا بە هاوکاری و ڕەزامەندی (کەریم دەوڵەت و ڕەفیق چالاک) گوازراوەتەوە بۆ شاری #کەرکووک#.
پاشانیش لە هەندێ فەرمانگەی حکومیدا کاری کردووە لەوانە:
1. مدیریە اعمار الشمال 1971
2. مدیریة اشغال 1975
3. مدیریة مبانی 1979
4. مدیریة طارق 1981
5. شرکة جاهز 1981
$بەرهەمە چاپکراوەکانی نووسەر$
1. ملوانکەیەک لە تەرزە (هۆنراوە).
2. پەیکەری خەیاڵ (هۆنراوە).
3. ئاڵای نیشتمانم ناوی تۆیە کوردستانم (هۆنراوە).
4. ئەو فرمێسکەی لە باوەشی دایکمدا خەبەری کردمەوە (مێژوو).
5. ئافرەتە ناودارەکانی کورد وەک هێزێکی بەرگریکار لە نیشتمانەکەیان (مێژوو).
6. میرنشینی بابان (مێژوو).
7. مێژوو رەحم بەکەس ناکات (مێژوو).
8. میرنشینی #سۆران# (مێژوو).
9. کورد و فەرمانڕەوایی (دوو بەرگ).
10.دیوانی شیعری عەلی خەزنەدار(2015).
11.هۆز و تیرەکانی کورد لەمێژوودا.
12. کەرکوکنامە (مێژوو).
13. ئافرەتە ناودارەکانی کورد بەزمانی ئینگلیزی (مێژوو).
14. کورد بۆ نەبووە بە دەوڵەت؟ (مێژوو).
15. کرێنشین لەماڵەکەی خوێدا (2020).
16. مێژووی کورد لە سەد ساڵدا.
17. کۆنترین نەتەوە هێشتا نەبووە بەدەوڵەت بەرگی یەکەم.[1]