بەردەوامی قەیرانی دارایی هەرێمی کوردستان بۆتە هۆی کەمبوونەوەی هەلی کاری کەرتی تایبەت و لە ئێستادا بێکاربونی فەرمانبەرانی کۆمپانیاکان زیادیکردووە.
زریان محەمەد، سلێمانی:یاسین مەحمود، وتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان، ئەمڕۆ(دووشەممە) ڕایگەیاند، ڕێژەی لەسەرکاردەرکردنی فەرمانبەران لە کۆمپانیاکاندا پەرەیسەندووە و تا ئێستا 125 هەزارکەس کارەکانیان لەدەستداوە.
سەبارەت به و زیانانەی لەماوەی قەیرانی دارایدا بەر کەرتی تایبەتی کەوتووە ناوبراو وتی، یەک ملیار دۆلار زیان بەر کەرتی تایبەت کەوتووە.
لەسەرەتای ساڵی 2014ەوە بەهۆی کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراقەوە بودجەی کوردستان ڕاگیراوە و قەیرانێکی دارایی سەخت لە هەرێمدا سەری هەڵداوە.
- 15-09-2014