ناو: ئەحمەد
نازناو: ئەحمەد ئۆناڵ
ناوی باوک: عارف حیکمەت ئۆناڵ
شوێنی لەدایکبوون: گەڕەکی خانچەپەکی شاری #ئامەد#
ساڵی لەدایکبوون: 1927
شوێنی کۆچی دوایی: شاری #ئەنقەرە#ی پایتەختی توورکیا
ساڵی کۆچی دوایی: 1991
$ژیاننامە$
لە دایکبووی 1927 لە گەڕەکی خانچەپەکی #ئامەد# و کۆچکردووی 1991 ئەنقەرەی پایتە ختی تورکیا، شاعیرێکی بە ڕەچەڵەک کوردی باکوورە کە هۆنراوە کانی بە زمانی تورکی هۆنیوەتەوە.
ناوی درووستی ئەحمەد عارف حیکمە ت ئۆنال (Ahmed Önal) لە شاری ئامەد گەورەبووە، خوێندنی سەرەتایی لە شارۆچکەی #سوێرەک# دە ست پێکردووە و ناوەندیی لە شاری #ئورفا# و پاشتر لە شاری ئە فیون #حە سار# تەواو کردووە. خوێندنی زانکۆی لە ئەنقەرە لە بەشی فە لسەفە خوێندووە و پێی تە واو نە کراوە بەهۆی جموجووڵی سیاسیی و زیندانیکردنی. ساڵی 1950 دە گیرێت و دوو ساڵ زیندانی دەکرێت.
بەرهەم وهۆنراوەکانی ئەحمەد عارف ئەگەرچی بە زمان تورکین، بەڵام بەهەست و خوستی کوردانە هۆنراونەتەوە و ژان و هەنسکی کوردەواریی پێوە دیارە.
هۆنراوەکانی کە بە تورکبن لە ساڵانی (1940-1955) لە گۆڤارە کانی ئەوسا دێنەوەشاندن. یەکەم پەرتووکی ساڵی 1968بەناوی (Hasretinden Prangalar Eskittim):کەلەبچەکانم لەحەسرەتی تۆ داڕزاند) ناودەنگێکی زۆری بەدەستهێناوە و چل جارچاپکراوەتەوە و وەرگێڕراوەتە سەر زمانی کوردی. هە ندێک هەڵبەستەکانی لەلایەن گۆرانیبێژی کورد #ئەحمەد کایا# کراوەنەتە گۆرانی. پاش کۆچکردنی 1991 نووسین و هۆنراوەکانی
کۆدەکرێنەوە کە زۆربەیان لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکان بەپەرش و بڵاوی بڵاوکرابوونەوە لە دووتوێی پە ڕتووکێک بە ناوی (Yurdum Benim Şahdamarım: وارێ من شادە مارێ من) ساڵی 2003 چاپ دەکرێت کە هەندێک لە بەرهەمی بڵاونەکراوەشی لە خۆگرتووە.