هۆگر کەمال
لەماوەی دوو مانگدا لەسنووری پارێزگای سلێمانی زیاتر لە حەوت هەزار هاوبەشی نوێ کارەبای پێدراوە و له و ژمارەیەش زیاتر لە شەش هەزاریان هاوبەشی ماڵانە.
بەپێی ئامارێکی بەشی فرۆشتنی وزەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی، لەسنووری پارێزگای سلێمانی لە ناو شار و دەرەوەی شاردا، جگە لەسنووری ئیدارەی گەرمیان، حەوت هەزار و 122 هاوبەشی نوێی کارەبا زیادیکردووە، له و ژمارەیەش شەش هەزار و 233 هاوبەشی ماڵانە و 697 ی هاوبەشی بازرگانییە و 29 هاوبەشی دیکەشیان پیشەسازییە و 93 هاوبەشیشیان کشتوکاڵییە و 70 هاوبەشیشیان حکومین.
هەر بەگوێرەی ئامارەکە بەگشتی لەسنووری پارێزگای سلێمانی 468 هەزار و 829 هاوبەشی کارەبا هەیە و (86%)ی هاوبەشەکان ماڵانە و (10%)ی بازرگانی و (1%) پیشەسازییە و (1%) کشتوکاڵیە و (2%)ی حکومییە.
بەپێی ئەم ئامارە ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە سەرەڕای وەستاندنی پێشینەی خانووبەرە و پێشینەکانی تر بەگشتی بەهۆی قەیرانی دارایی هەرێمی کوردستانەوە، بەڵام خواست لەسەر کارەبا بە بەردەوامی لەزیادبووندایە و ئەمەش ئەرک و بەرپرسیارێتی حکومەتی هەرێم زیاتر دەکات، هەروەها کارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتییەکانی دابەشکردنی کارەبا لەزیادبووندایە و ئەوەش پێویستی بەبودجەی زیاتر هەیە.
- 01-10-2014