لە ساڵی (1945)دا لە گوندی (مەلا ئۆمەر)ی سەر بە شارۆچکەی خەبات لە دایک بووە، لە ساڵی (1953)دا دەگوازنەوە بۆ هەولێر و لە گەڕەکی تەیراوە نیشتەجێ دەبن. شەهید ئیسماعیل، هەر لە تەمەنی مێردمنداڵییەوە پەیوەندی دەکات بە یەکێتیی قووتابیانی کوردستان و بەهۆی چالاکی سیاسییەوە دوو جار لە ساڵانی (1962) و (1969)دا دەگیرێت، بەڵام هەردوو جار دوای دوو تا سێ مانگ ئازاد دەکرێت.
شەهید ئیسماعیل فەقێ حەسەن، لە ساڵی (1974)دا دەچێتە شاخ و پەیوەندی بە شۆڕشی کوردستانەوە دەکات، بەڵام دوای ڕێکەوتننامەی (06-03-1975)ی جەزائیر بە چەند مانگێگ دەگەڕێتەوە باشووری کوردستان.
لە ساڵی (1977)دا پەیوەندی دەکات بە ڕێکخستنەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان و دوای ماوەیەک دەکرێت بە ئەندامی بەشی سەربازی کۆمیتەی کۆمەڵە لە هەولێر. شەهیدی قارەمان، کەسێکی زیرەک، بەتوانا، شۆڕشگێر، جەسوور و جەربەزە بووە.
شەهیدان ئیسماعیل فەقێ حەسەن و تەها فەقێ یوسف، لە ڕێکەوتی (#01-07-1981#)دا لە سێدارە دران و لە ڕۆژی (#05-07-1981#)دا تەرمە پیرۆزەکانیان گەییشتەوە هەولێر، کە دوای لە سێدارە دانیان لەناو فڕن سوورکرابوونەوە.
لە ژووری سێدارەی بەغدا بەعسییەکان زۆر هەوڵیان دا شەهید کەریم و بنەماڵەکەی سازش بکەن و واز لە بیری کوردایەتی و شۆڕشی کوردستان بهێنن لە بەرانبەر ئازادکردنیدا، هەر بۆ ئەو مەبەستەش (15) ڕۆژ لە سێدارە دانی ئەویان دواخست، وەلێ شەهید کەریمی سەربەرزو بنەماڵە کوردپەروەرەکەی مەرگیان بە ژینی سەرشۆڕی نەگۆڕییەوە و شەهید بوونیان لەپێناوی کورد و کوردستان کردە تاکە ئاواتی خۆیان و خەبات و تێکۆشانیان.
ئامادەکردنی دەرسیم دیبەگەیی