لە ساڵی (1945)دا لە بنەماڵەیەکی کوردپەروەر و دڵسۆز بە کورد و کوردستانی شاری #هەولێر# لە دایک بووە. شەهید دلێر، فەرمانبەر بووە لە کارگەی مافووری هەولێر و لەگەڵ دەست پێکردنەوەی شۆڕشی نوێ، پەیوەندی کردووە بە ڕیزەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان و پاش ماوەیەک بۆتە ئەندامی دەستەی سەربازی کۆمیتەی هەولێری کۆمەڵە. شەهید تەهای سەربەرز، کەسێکی، دلێر، وشیار، خۆنەویست، تێکۆشەرو هەردەم گیانی قوربانیدانی لەپێناوی کورد و کوردستان تێدابووە.
هەرسێ شەهیدی قارەمان (کەریم ڕەسوڵ قادر حوسێن سارمەمی، ئیسماعیل حەسەن محەمەد مستەفا و تەها فەقێ یوسف عەزیز)، لە دوای جێبەجێ کردنی چەندان چالاکی سیاسی و سەربازی هاوبەشیان لەناو شاری هەولێر و لە ئەنجامی خۆفرۆشتن و ناپاکی کردنی جەلال عەزیز لەک (جەلال کاکۆ)دا لە شەهیدان و کورد و کوردستان، لە ڕۆژی (#23-03-1981#)دا لەلایەن بەڕێوەبەرێتی ئەمنی هەولێر دەستگیرکران و خرانە ژێر قورسترین و دڕندەترین ئەشکەنجە و ئازاری بەعسییە فاشیستەکان، بەڵام ئەوان بەرگەی هەموو جۆرە ئەشکەنجە و ئازارێکی هۆڤییانەی زیندانەکانی دائیرەی ئەمنی هەولێر و هەیئە خاسەی #کەرکووک#یان گرت و بەندیخانەیان بەزاند و جەللادەکانیان شەرمەزارکرد. جەلال کاکۆ، هاوڕێی خۆیان بوو، دەمانچەیەکی ڕێکخستنی لابوو، دوای داواکردنەوەی دەمانچەکە، ناوبراو دەستی دەستی پێدەکردن، تا ڕۆژی پێش گیرانیان بۆ دواجار گفتیان دەداتێ کە سبەینێ دەمانچەکەیان بۆ دێنێتەوە، وەلێ بەداخەوە بەشێوەیەکی زۆر نامەردانە ئەمنی هەولێر ئاگادار دەکاتەوەو بۆ سبەی هەرسێکیان لەیەک کاتدا لە شوێنی کارەکانیان دەستگیرکران و ناوبراو دەمانچەکە و هەموو زانیارییەکان دەدات بە ئەمنی هەولێر.
جەلال کاکۆ، دواتر لە ئەنجامی خۆفرۆشی و خزمەت کردنی ڕژێمی سەدام و بەعس دەیان تاوانی دیکەی لەدژی کورد ئەنجام دا، تا ئەو تاوانانەی بوونە هۆی لەناوبردنی خۆی و لە خۆفرۆشیدا بەدەستی هێزی پێشمەرگە کوژرا.
دوای تێپەڕبوونی نزیکەی دوو مانگ بەسەر دەستگیر کردنی هەریەک لە (کەریم ڕەسوڵ قادر، ئیسماعیل فەقێ حەسەن و تەها فەقێ یوسف)، لە دادگایەکی قەرەقوشییانەی بەعسییەکان لە هەیئە خاسەی کەرکووک، بڕیاری لە سێدارەدانیان دراو ڕەوانەی بەشی سێدارەی زیندانی #ئەبوغرێب# کران.
شەهیدان ئیسماعیل فەقێ حەسەن و تەها فەقێ یوسف، لە ڕێکەوتی (01-07-1981)دا لە سێدارە دران و لە ڕۆژی (05-07-1981)دا تەرمە پیرۆزەکانیان گەییشتەوە هەولێر، کە دوای لە سێدارە دانیان لەناو فڕن سوورکرابوونەوە.
لە ژووری سێدارەی بەغدا بەعسییەکان زۆر هەوڵیان دا شەهید کەریم و بنەماڵەکەی سازش بکەن و واز لە بیری کوردایەتی و شۆڕشی کوردستان بهێنن لە بەرانبەر ئازادکردنیدا، هەر بۆ ئەو مەبەستەش (15) ڕۆژ لە سێدارە دانی ئەویان دواخست، وەلێ شەهید کەریمی سەربەرزو بنەماڵە کوردپەروەرەکەی مەرگیان بە ژینی سەرشۆڕی نەگۆڕییەوە و شەهید بوونیان لەپێناوی کورد و کوردستان کردە تاکە ئاواتی خۆیان و خەبات و تێکۆشانیان.
ئامادەکردنی دەرسیم دیبەگەیی