- هێزێکی داعش لە ڕۆژهەڵاتی کوبانێ چووە ناو گەڕەکێکی کوبانێوە و ئاڵای ڕەشی لەسەر چەند باڵەخانەیەک هەڵکرد.
- بەبۆنەی ڕووداوەکانی کوبانێوە شەپۆلێکی زۆری خۆپیشاندان شارەکانی ئەوروپای گرتەوە.
- لەسەر ڕێگەی خانەقین - جەلەولا و لە نزیک کارگەی قیرە کۆنەکەی خانەقین، بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبیلێکی هێزەکانی پێشمەرگەدا تەقییەوە و شەهید و بریندار هەیە.