جەمال سەرگەتی
بەهۆی قەیرانی دارایی لە هەرێمی کوردستان و هەروەها خراپی باری ئەمنی پارێزگاکانی عیراق، هاتنی گەشتیاران بۆ پارێزگای هەڵەبجە بە ڕێژەی لە 80% کەمی کردوو، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجەش ڕایدەگەیەنێت، ئامادەکاری تەواویان کردبوو بۆ هاتنی گەشتیاران.
سامان کەریم، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە بە خەندانی ڕاگەیاند: لە هەموو بۆنەکاندان و جەژنەکاندا ئامادەکاری تەواویان کردووە بۆ پێشوازی کردن لە گەشتیاران و سەرجەم پێداویستیەکانیان بۆ دابین کردوون.
راشیگەیاند: بەڵام ئەمساڵ بەهۆی قەیرانی دارایی لە هەرێمی کوردستان و نەبوونی بودجە، کەمێک ئامادەکارییەکانیان لاواز بوون و نەیان توانی وەک پێویست ئه و ئامادەکاریانە ئەنجام بدەن.
وتیشی: "هەر بەهۆی بوونی قەیرانی دارایی و کەمی بودجە و هەروەها خراپی باری ئەمنی پارێزگاکانی عیراق بوونی ئه و گرژی و ئاڵۆزیانە هاتنی گەشتیاران بۆ پارێزگای هەڵەبجە بە ڕێژەی لە 80% کەمی کردوە".
- 08-10-2014