- هێزەکانی پاراستنی شنگال لە چوار قۆڵەوە هێرشیان بۆ سەر بنکە و مۆڵگەکانی داعش لە دەوروبەی شنگال ئەنجامدا و زیانی گەورەیان بە چەکدارانی ئەو گروپە گەیاند.
- ئەمڕۆ لە چەند شارێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەک "سنە، نەغەدە، محەمەد یار، بۆکان "چەند شارێکی تر زۆرینەی دوکاندارەکان وەک پاڵپشتیەک بۆ کۆبانێ و ئیدانەکردنی هاوکارییەکانی تورکیا بۆ داعش لەماڵەوە مانەوەو دوکانەکانیان داخست.
- لەسەر پردی ناحیەی جەلەولا فیشەکێکی قەناس بەر سەری پۆلیسێکی گەرمیان دەکەوێت و پاش سێ کاتژمێر لەبرینداربوونی شەهید دەبێت.