ناوەندی چاپەمەنی یەکینەکانی پاراستنی گەل(YPG) ئەنجامەکانی شەڕ و پێکدادانێکی مانگێکی بەرخۆدانی کوبانێ لەبەرامبەر بە هێرشەکانی چەکدارانی داعش بڵاوکردەوە.
کانتۆنی کوبانێ زیاتر لە ساڵێک و نیوە لەلایەن چەکدارەکانی دەوڵەتی ئیسلامی عیراق و شام(داعش) ەوە گەماڕۆ دراوە، لە ڕۆژی 15 ی ئەیلولی مانگی ڕابردووە چەکدارانی داعش گەورەترین و فراوانترین هێرشیان بە ئامانجی داگیرکردنی کوبانی دەستپێکرد و ئەمڕۆ لە سییەمین ڕۆژدایە.
گروپە چەکدارەکانی داعش به و چەکە قورس و پێشکەوتوویانەی کە لە دوای داگیرکردنی موسڵ و چەند ناوچەیەکی دیکەی عیراق و سوریا دەستیان بەسەردا گرتبوو و هەروەها هاوکاری و پشتیوانییەکانی دەوڵەتی تورکیا لەلایەنی چەک و لوجستیکییەوە ڕادەستی چەکدارانی داعش کراوە، هێرشەکانیان بۆ سەر کوبانێ زیاتر کرد.
ئاماری شەڕ و پێکدادانەکانی یەک مانگی بەرخۆدانی کوبانێ
هەفتەی یەکەمین:
چەکدارانی داعش لە ڕۆژی 15 ی ئەیلولەوە دەستیان بە هێرش کردوە، شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل(YPG) و یەکینەکانی پاراستنی ژن(YPJ) لە بەرخۆدانییەکی شکۆمەندانەدان. لە هەفتەی یەکەمی ئه و مانگەدا (17) شەڕ و پێکدادان ڕوویداوە. لە شەڕ و پێکدادانەکاندا بە گشتی (232) چەکداری داعش کوژراون، (4) تانک، (20) ئۆتۆمبیلی سەربازی و (7) دۆشکا تێکشکێندراون. هەروەها (17) کلاشینکۆف، دوو چەکی (M-16)، تۆپێکی هاوەن، چەکێکی بیکەیسی، موشەک هاوێژێک، ئارپێجییەک و گەلێک کەرەستەی سەربازی دیکە دەستیان بەسەردا گیراوە. لە شەڕ و پێکدادانەکاندا (32) شەڕڤانی یەکینەکانی پاراستنی گەل(YPG) و یەکینەکانی پاراستنی ژن(YPJ) شەهید بوون.
هەفتەی دووەم:
لە هەفتەی دووەمی شەڕ و پێکدادانەکاندا دوو ناوەندی چەتەکان تێکشکێندراوە، (4) تانک، (3) چەکی دۆشکای جۆری(23 و 14.5)، هەروەها (9) ئۆتۆمبیلی سەربازی، هەمەرێک، (2) ماتۆر سیکلێت و تۆپێکی هاوەن تێکشکێندراوم. هەروەها (7) چەکی کلاشینکۆفیش دەستیان بەسەردا گیراوە. لە هەفتەی دووەمدا (294) چەتە کوژراون، لە شەڕ و پێکدادانەکاندا (32) شەڕڤانی YPG و YPJ شەهید بوون. لە بەرەی ڕۆژئاوای شارەکەش (5) چالای گیانبازی ئەنجامدراوە. لە شەڕ و پێکدادانەکاندا هەروەها (5) شەڕڤانی بورکان ئەلفرات شەهید بوون.
هەفتەی سێیەم:
لە هەفتەی سێیەمی شەڕ و پێکدادانەکاندا چەتەکانی داعش گورزی کوشندەیان بەرکەوتووە. (2) تانک، (39 تۆپی هاوەن، هەمەرێک، (7) ئۆتۆمبیلی سەربازی، ئۆتۆمبیلێکی بۆمبرێژکراو بە دوو سەرنشینەوە تێکشکێندراون. (10) کلاشینکۆف، چەکێکی قەناس، ئارپێجییەک، (2) دوربینی شه و دەستیان بەسەردا گیراوە. لە (150) خاڵ شەڕ و پێکدادان ڕوویداوە و (351) چەتەی داعش کوژراون. لە شەڕ و پێکدادانەکاندا هەروەها (41) شەڕڤانی YPG و YPJ شەهید بوون. لە چالاکی گیانبازی ڕێ هەڤاڵ ئارین میرکاندا دەیان چەتەی داعش کوژران. ئارین میلکان بە چالاکییە گیانبازییەکەی خۆی بوو بە سیمبولی کوبانێ. لە شەڕ و پێکدادانەکانی ئه و هەفتەیەشدا (4) شەڕڤانی بورکان ئەلفرات شەهید بوون.
هەفتەی چوارەمین:
لە ئەنجامی بەرخۆدانی شکۆمەندانە و مەزنی شەڕڤانانی YPG و YPJ و گەلی کوبانێ، هەرێمێکی ستراتیجی کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی چەتەکانی داعشدا بوو، ڕزگار کراوە. (4) ئۆتۆمبیلی سەربازی، ئۆتۆمبیلێکی سەربازی کە تێیدا دەیان چەتەی داعش هەبوون، (3) بارهەڵگر، (5) ئۆتۆمبیلی بۆمبرێژکراو، ماتۆرسیکلێتێکی بۆمبرێژکراو و تۆپێکی هاوەن تێکشکێندراون. لە شەڕ و پێکدادانەکانی ئه و هەفتەیەشدا (417) چەتەی داعش کوژران. هەروەها (3) ئارپێجی و گەلێک موشەک، (21) چەکی سووک، (2) دەمانچە، (16) چەکی کلاشینکۆف، (3) چەکیبیکەیسی، بۆمبە هاوێژێک و گەلێک جبەخانە دەستیان بەسەردا گیراوە. له و هەفتەیەدا (24) شەڕڤانی YPG و YPJ کە لە ناویاندا فەرماندارێکی کەتیبەیەکی YPJ بە ناوی ڕۆژدا ئاخین شەهید بوون.
- 15-10-2014