هەنار و سرکەی هەناری هەڵەبجە ناوبانگێکی تايبەتيان هەيە. لە هەڵەبجە 7500 دۆنم زەوی باخی هەنار هەيە و ساڵانە 20 هەزار تەن هەنار بەرهەم دەهێنرێت، بەڵام ئەمساڵ لە بەهاردا سەرمايەک لە بەرهەمی هەناری هەورامانی دا و زيانێکی زۆری پێگەياند.
شارەزایانی بواری کشتوکاڵ لە هەڵەبجە پێشبينی ئەوە دەکەن، کە ئەمساڵ بەهۆی ئه و زيانەوە بەرهەمەکە بۆ 15 هەزار تەن کەم ببێتەوە.
نەبوونی بازاڕ و نەبوونی بەڕاد بۆ هەڵگرتنی هەنار و هاوردەکردنی هەنار لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان، زيانێکی زۆریان بە بەرهەمی هەناری خۆماڵی گەياندووە. بۆیە باخەوانەکان بۆ ئەوەی نرخێک بدەنە بەرهەمەکانيان، بە ناچاری بەشێک لە هەنارەکانيان دەکەنە سرکەی هەنار.
لە باخە 2 دۆنمە هەنارەکەی لە گوندی هاوار، کە 16 کيلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی هەڵەبجەوە دوورە کاميل ساڵی پێشوو2 تەن هەناری هەبوو، بەڵام ئەمساڵ تەنیا نيو تەن هەناری هەيه.
هەنار لەدوای داکوتان و گوشينی، بە ئاگرێکی بەهێز بۆ ماوەی 7 بۆ 8 کاژێر دەکوڵێنرێت و خەست دەکرێتەوە لە 20 کيلۆ هەنار يەک کيلۆ ڕۆب هەنار دەردەچێت و دەبرێتە بازاڕ بۆ فرۆشتن.
هەڵەبجە و هەورامان بە گوێز و هەنارەکەيان بە ناوبانگن، بەڵام سەرماکەی بەهاری ئەمساڵ زيانی بە هەنارەکە و گوێزەکەش گەياند.
- 26-10-2014