جەمال سەرگەتی
بەرێوەبەری کشتوکاڵی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت لەچاو ساڵی ڕابردوو بەرهەمی هەناری هەڵەبجە کەمتربوو،ئەوەشبەهۆی ئه و شەپۆلە سەرماییەی کە لە سەرەتای وەرزی بەهاری ڕابردوو ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردووە، ئەگەر حکومەتیش ڕێگری بکات لە هەناری هاوردە، ئەوا هەناری هەڵەبجە بەشی هەرێمی کوردستان دەکات.
ستار مەحمود، بەرێوەبەری کشتوکاڵی هەڵەبجە بەخەندانی ڕاگەیاند،بە بەراورد بەساڵی ڕابردوو، ئەمساڵ بەرهەمی هەنار تا ڕادەیەک کەمتربوو، ئەویش بەهۆی ئەوەی ئه و سەرما و سۆڵەیەی کە لە سەرەتای وەرزی بەهاری ڕابردوو وای کرد کە بەرهەمی هەنار کەمبێت.
بەرێوەبەری کشتوکاڵی هەڵەبجە وتیشی: بەرووبەری حەوت هەزار و 500 سەد دۆنم باخی هەنار لە پارێزگای هەڵەبجە هەیە، هەربۆیە ئه و هەنارەی هەڵەبجە مەزەندە دەکرێت بە 20 هەزار تەن.
ستار مەحمود وتیشی: ئەگەر حکومەت ڕێگری لە هەناری هاوردە بکات، ئەوا هەناری هەڵەبجە بەشی هەرێمی کوردستان دەکات.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد،بەپێی ئه و کەسانەی کە شارەزاییان هەیە لە هەنار و به و بەراوردەی کە کراوە لەگەڵ هەناری ناوچەکانی تری کوردستان، دەرکەوتووە هەناری هەڵەبجە لە باشترین جۆرەکانی هەنارە و بەوە دەناسرێتەوە کە توێکڵیکی تەنکی هەیە و دەنکەکانی ئاودارە ڕەنگێکی سوری جوانی هەیە.
- 03-11-2014