(پێشمەرگەی تیپی 85ی بەڕانەتی - ی. ن. ک)، دیبەگە/ دڕکە، لە ڕێکەوتی (#21-04-1985#)دا لە گوندی کەپەنک ڕەش - بناری قەرەچوغ لەگەڵ (5) هاوڕێیدا لەلایەن سوپا، جاشەکانی ئەسعەد جهانگیر ئاغا هەرکی سەرۆکجاشی فەوجی ژمارە (5) و جاشەکانی سەعید یوسف ئەسعەد زراری سەرۆکجاشە فەوجی ژمارە (25)ی جاشە سووکەکان، شەهید کران. هەر لەو شەڕەدا (3) پێشمەرگە بەدیل گیران، کە دواتر دوانیان لە #ئەبوغرێب# لە سێدارە دران و ئەوی دیکەش سزای (15) ساڵ زیندانی وەرگرت.