سەرکردەیەکی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) ئاشکرای کرد کە نزیکەی 1000 شەڕڤانی ژن شانبەشانی چەکدارانی یەپەگه و پێشمەرگه و سوپای سوریای ئازاد لەکۆبانێ دژی داعش دەجەنگن.
مستەفا عەبدی، کۆبانێ، ئاوێنەنیوز: سەرکردە لەیەکینەکانی پاراستنی گەل هبون دێریک لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەکۆبانێ ئاشکرای کرد کە نزیکەی 1000 چەکداری ژن لەنێو یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) دژی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) دەجەنگن لەکۆیانێ، کە دەموچاویان ڕەنگی ئازایەتی و قارەمانێتی و خۆبەخشیی گرتووە، بەنمونە ئاماژە بە شەهید (ئارین میرکان)ی کردووە.
هەر له و کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا سەرکردەیەکی دیکەی یەپەگە دژوار خەبات ڕایگەیاند کە لەماوەی دوو مانگی ڕابوردوودا 3000 چەکداری داعشیان کوشتووە، کە هێزە کوردییەکانی کۆبانێن پێکدێن لەیەپەگە و یەپەژە و پێشمەرگە.
بەهەمانشێوە وتەبێژی فەرمی ڕاگەیاندنی یەپەگە شۆڕش حەسەن لەچاوپێکەوتنێکی پێشوویدا جەختی کردبووەوە کە هەموو شەهیدەکانی کورد لەکۆبانێ 200 کەس بووە و ئازایەتی و بەرگریکردنیان لەکۆبانێ شایەتی ئه و ڕاستییەیە.
- 09-11-2014