عەتا کوڕە گەوەری محەمەدی حاجی مەحمودە، لەساڵی
1979 لە یەکێک لە زیندانەکانی ئەمنی شاری سلێمانی لە دایک بووە.
دواتر ئاوارەی ئێران بووە لەیەکێک لەئۆردوگانەکان نیشتەجی بوون و لەوێ قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەییی لە ئێران بەدەستهێناوە و زمانەکانی فارسی و ئینگلیزی و سویدی و عەرەبی زانیوە.
لە کۆنگرەی (چوارەم و پێنجەم وشەشەم) بووەتە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، دواپلەشەی بەرپرسی دەزگای چاودێری و بەدوادا چوون بووە.
لە گەڵ سەرهەڵدانی مەترسیەکانی داعش بۆ سەر هەرێمی کوردستان لەگەڵ هێزێکی پێشمەرگەی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان چۆتە سەنگەرەکانی بەرگری لەمحیوەری کەرکووک و لە تللوەرد جێگیر بووه و بەشداری سەرجەم ڕوو بەڕوبونەوەکانی داعشی کردووە.
رۆژی
26-11-201426-11-2014 لە کەرکووک شەهید بوو.
رۆژی
27-11-201427-11-2014 لە گوندی گوڵەخانەی شارەزوور بەخاکسپێردرا.