برای بەڕێزمان کاک محەمەدی حاجی مەحموود سکرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان
سڵاوێکی برایانەی گەرم....
بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبوونی کاکە (عەتا)ی کوڕی جەنابتانمان پێگەیشت، کەوا دوێنێ ئێوارە لە سەنگەری بەرگریکردن لە خاکی پیرۆزی کوردستان و لە شەڕی ڕاماڵینی هێزی تاریکی شەهید بوو، بەمەیش کاکە (عەتا) بووە سیمبۆڵی لاوانی وڵاتپارێزی کوردستان، بەناوی خۆمان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی سەرکردایەتی و تەواوی ئەندامانی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK پرسەو سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی جەنابتان و بنەماڵە سەربەرزەکەتان و سەرکردایەتی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین و، ئومێد دەکەین ئەوە دواناخۆشیتان بێت و، لە یەزدانی مەزن دەپاڕێینەوە شەهید بخاتە بەر دلۆڤانی خۆی و دڵنەوایی و ئارامیش بە هەموو لایەک ببەخشێت.
_ نەمری و سەربەرزی بۆ شەهید (عەتا) و تەواوی شەهیدانی ڕێی ئازادی و سەرخۆبوونی کوردستان.
_ مردن و ڕووڕەشی بۆ تیرۆریستان و دوژمنانی گەلی کوردستان.
براتان
غەفوور مەخمووری
سکرتێری گشتیی
یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK
27-11-2014 هەولێر _ کوردستان