بەناوی خوای گەوەری میهرەبان
بەڕێزان
جەنابی /سەرۆکی هەرێمی کوردستان /جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
هاوسەری فەخامەتی سەرۆک مام جەلال
فەخامەتی سەرۆک کۆماری عێراقی فیدراڵ / جێگری سەرۆک کۆماری عێراق
سەرۆکی ئەنجومەن وجێگر و وەزیرە بەڕێزەکانی حکومەتی هەرێم
سەرۆک وجێگر و ئەندامانی بەڕێزی پەرلەمانی کوردستان
سەرۆک و سکرتێرو سەرکردایەتی حزب و لایەنە سیاسیەکانی هەرچوارپارچەی کوردستان و عێراقی
سەرۆک و جێگرو ئەندامانی پەرلەمانی عێراقی فیدراڵ
جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیرە بەڕێزەکانی حکومەتی فیدراڵ
نوێنەرو کونسڵ و دبلۆمتکارانی وڵاتانی دۆست و دراوسێ
پارێزگارو بەرپرسانی یەکە ئیدارییەکانی هەرێمی کوردستان
بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگەو کەسایەتی بەڕێزی کۆمەڵایەتی وسەرۆک عەشیەت و کەسایەتی ئاینی و ئەکادیمی وعەشایەر شێخانی تەریقەت و مەرجەعەکانی ئاینی لە کوردستان و عێراق.
جەماوەری تێکۆشەری (سلێمانی و هەولێر ودهۆک وهەڵەبجەو کەرکووک و شارەزوور و و ڕاپەڕین و گەرمیان)
خەڵکی تێکۆشەری باکوورو ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کوردستان
خەڵکی خەمخۆر و هاوسۆزی سنەو سقزو بانەو مەریوان و کرماشان و جوانڕۆ پاوە نەوسود
تێکۆشەرانی کۆبانی و جەزیرە و عفرین و شارو شارۆچکەکانی ڕۆژ ئاوا
خەڵکی تێکۆشەری ئامەدەو ماردین و شەرناخ و هەکاری و شارەکانی باکور
کوردستانیانیانی دانیشتوی دەرەوە
جەماوەری تێکۆشەری کوردستان
خوشک و برایانی بەڕٍێز
بەناوی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرجەم هەڤاڵانی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستانەوە پڕ بەدڵ سوپاسی ئەمەک و دڵگەرمیتان دەکەین لە هاوخەمیتان بە شەهید بوونی هەڤاڵ کاکە عەتا ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و کوڕی سەرکردەی گەورەی بزاڤی ڕزگاریخوازی کورد و قارەمانی مەزنی کوردایەتی کاک محمدی حاجی محمود سکرتیری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان کە لە داستانێکی قارەمانەنەدا لە ئازادکردنی بەشێکی تری خاکی پیرۆزی کوردستان لە شاری کەرکووک و نزیکبونەوە لە حەمرینی سەربەرز ئێوارەی 27-11-2014 لە شەڕێکدا هاوشانی جەنابی کاک محمدی حاجی محمود بەدەستی ڕەشی تیرۆرستانی داعش شەهید کراو چووە کاروانی هەرگیز نەمران.
ئێمە خۆمان خاوەن شەهید و پرسەین ڕوداوێکی وەک شەهید بوونی کاکە عەتا بۆ هەموومان چاوەڕوان کراو بوو کاتێک لەدوای هێرشی تیرۆرستانی داعش بۆ سەر کوردستان بەگشتی و کەرکووک و گەرمیان بەتایبەتی شەهید عەتا چەکی شەرەفی کردە شانی و وەک 38 ساڵ لە مەوبەری کاک محمدی حاجی محمودی باوک و مامۆستاو ڕابەر ڕووی لە سەنگەرەکانی بەرگری لەخاک و خەڵکی کوردستان کردو بە شەهید بوونیشی مەدالیایەکی تری مەزنی بەخشیە مێژووی باوک و بنەمالەو حزبە تێکۆشەرەکەی و ئێمەش شانازی دەکەین کە هەڤاڵ و هاوسەنگەری ئەو مەزنەین و لەم کۆست و کارەساتەدا جارێکی تر تەئکید لە سەر ئەو بەڵێنانە بۆ خواو گەلی خۆمان دەکەینەوە کە دەمێکە داومانەو وا ڕۆژی تەنگانە هات و ئێمە هەرساتێک بە بەخشینی گیانێک بۆ جەماوەر و گەلی کوردستانی دەسەلمێنین.
ئێمە شانازی دەکەین کاکە عەتا کوڕی تێکۆشەری مەزنی گەل و ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بەچەکی شەرەفەوە چووە سەنگەرو بەرگری سوری خوێن بەئاڵای پیرۆزی وڵاتەوە لە کەرکووکەوە گەڕایەوە باوەشی ئەو خاکەی کەتەمەنی لە پێناودا بەخشی.
کاکە عەتا جگە لەوەی ڕۆڵەی گۆشکراوی خێزانێکی مەزن و فیداکار بوو، خۆشی لە دایک بووی ڕۆژانی سەخت و چاوکراوەی ناو زیندان و ئەشکەوت و دۆڵ و چیاو منداڵی دەربەدەری ماڵ بەکۆڵی گوند و دەشتی کوردستان بوو تەمەنی منداڵی لە زیندان و لاوێتی لە چیاو پاشان دەربەدەری و دوورە زێدی بەڕێکرد و دواجاریش بە سەربەرزییەوە سەڕەڕای ئەوەی دەیویست تۆڵەی تەمەنی لە دەستچوی لاوێتی چیاو دەربەدەری بە دووبارە خوێندنی زانکۆ و خزمەتی زانست بکاتەوە، بەڵام نەیتوانی بەرامبەر غەدری دەستی ڕەشی تیرۆر و هەڕەشە لە گیان و شەرەف و ماڵ و خاکی جەماوەری کوردستان بێدەنگبێت و سەری بەرزی گەڕانەوە ناو خاکی پاکی نیشتمان.
جارێکی تر سوپاسی هاوخەمیتان دەکەین بە بەشداری لە هێنانەوەی تەرمی پیرۆزی شەهید عەتاو ئەسپەردەکردن و پرسە گێڕانی...
سوپاسی ئەو هاوغەمیە بەرزە جەماوەرییەی لاو و پیری کوردستان دەکەین، سوپاسی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و نوسەران و ئەدیبان وهونەرمەندان و مامۆستایان وخوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان وەنجان و سەرجەم چین و توێژەکان و سوپاسی هەستی تاک بە تاکی خەڵکی کوردستان دەکەین بەرامبەر بەئەمەکداریان بۆ تێکۆشەران و دڵسۆزیان بۆ تێکۆشەرەنیان کە هەرگیز بە بەنوسین گوزارشتمان بۆ ناکرێت کە لە گەڵ بە شداریان لە هێنانەوە ئەسپەردەکردن و پرسەی شەهید عەتادا هۆڵەکانی زانکۆ پەیمانگاو ناوەندەکانی خوێندن و تۆرەکانی کۆمەڵایەتیان بەهەڵویستی بەرزی ئەمکداری نەخشاند.
سوپاس بۆ هێزەکانی ئاسایش و ناخۆ پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆو کە لەم کۆستەدا هاوکارو هاو سۆزمان بوون، ئێوە سەلمانتان کە گەلی کورد بە وەفایە بەرامبەر بەوانەی بەگیانی خۆیان و ڕۆڵەکانیان خەبات لە پێناو جاک و خەڵک و شەرفی میلەتدا دەکەن
شەهید عەتا شەهیدی هەموو کوردستانە کوڕی هەموو باوک و دایکێکی جەرگ سوتاوی وڵاتە وەک چۆن ئێوە دەڵین هەموومان کوڕ کچی تێکۆشەری مەزن کاک محمدی حاجی محمودین.
دوبارە سوپاسی هاو غەمی و ئەمکداریتان دەکەین.
مەکتەبی سیاسی
حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان
1-12-2014