لەهەرێمی کوردستاندا زیاتر لە 80 هەزار کرێنشین بوونی هەیە، کە زیاتر لە30 هەزاریان دەکەوێتە سنوری شاری سلێمانییەوە.
زریان محەمەد، ئاوێنەنیوز: گوڵزار مەحمود سەرۆکی کۆمەڵەی کرێنشینان لە شاری سلێمانی بەسایتی ئاوێنەنیوزی وت "لەشاری سلێمانی زیاتر لە 30 هەزار کرێنشینمان هەیە کە ئێمە کارمانکردووە بۆیان کە دووساڵ لەمەوبەر پرۆژەی قولەرەیسیمان هەبوو 664 ماڵ بەتیرۆپشک وەریانگرتووە"
وتیشی" لەئێستادا ئه و پرۆژەیەی پارێزگاری سلێمانی و وەبەرهێنان کەهەیە نزیکەی 10 هەزار نامەمان ناردووە بۆ کرێنشینان تا بتوانن سودمەندبن له و یەکانە کە سەرەتان 10% پرۆژەکە تەواو دەبێت بڕی 2 هەزار و 300 دۆلار دەدەن بەپێی دابەشکردن پارەدەدەن هەتا هاووڵاتی دەچێتە ناوی 2 دەفتەر و 20 وەرەقە لە هاووڵاتی وەردەگیرێت بۆ ماوەی دووساڵ و چوار مانگ ئه و پارەیەی دەمێنێتەوە 3 دەفتەر دەبێت ئەویش بۆ ماوەی 100 مانگ لە هاووڵاتیان وەردەگیرێتەوە کە مانگی 300 دۆلار دەدات"
سەرۆکی کۆمەڵەی کرێنشینان ئاماژە بەوەدەکات ئه و پارەیەی وەردەگیرێت زۆرە بەڵام له و 30 هەزار کرێنشینە کۆمەڵێکی مام ناوەندمان هەیە کە دەتوانن ئه و پێشەکیە بدەن.
سەبارەت بە کرێنشینانی کوردستان ئاماژەی بەوەدا کە زیاتر لە 80 هەزار کرێنشین لە هەرێمی کوردستاندا بونی هەیە.
- 04-12-2014