- لە سنووری ڕیحا، لە شارۆچکەی سەرێکانیی ڕۆژئاوای کوردستان، سێ سەربازی تورکیا کە سەرقاڵی نۆبەتگیری بوون لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کوژران.
- چەکدارانی داعش لە ناو گوندی وەحدە لە سنووری قەزای داقوق لەسەر ڕێگەی داقوق - تازە دەستڕێژی گوللە لە ژمارەیەک خوێندکاری زانکۆ دەکەن و لە ئەنجامدا چەند خوێندکارێک دەبنە قوربانی و کچە خوێندکارێکی کوردیش شەهید دەکەن.
- چەکدارانی داعش پێنج کارگەی تەحینیان لە باشیک برد و گواستیاننەوە بۆ ناو موسڵ، بۆ ئەوەی لەوێشەوە بەرەو ڕەقەیان بگوازنەوە.
- بەمەبەستی گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بە ئاوارە و کۆچبەرەکان، ئەمڕۆ بە ئامادەبونی کونسوڵی گشتی چین لە هەولێر و جێگری پاێزگاری هەولێر و جێگری سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم و نوێنەری وەزارەتی تەندروستی، یەکەم کاروانی هاوکاری وڵاتی چین گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.
- بۆمبێکی چێنراو لەکۆنترین گەڕەکی قەزای کەلار لەگەرمیان پوچەڵکرایەوە.