رۆژنیوز ئارێز #گەرمیان#ی
بەپێی ئامارێکی نەخۆشخانەی شەهید خالیدی گەرمیان لە #کفری# کەوێنەی بۆ (رۆژنیوز) نێردراوە، لەماوەی 11 مانگی ئەمساڵدا تا کۆتایی مانگی تشرینی دووەم، (70) هەزار نەخۆش لە بەش و هۆبە جیاوازەکانی نەخۆشخانەکەدا دا چارەسەریان وەرگرتووە.
بەپێی ئامارەکە، له و 11 مانگەدا، (54) هەزار و (374) پشکنینی تاقیگەیی بۆ نەخۆشەکان کراوە، لەگەڵ ئەنجامدان و گرتنی (8) هەزار و (56) تیشک و (4) هەزار و (513) سۆنار.
لە ئامارەکەی نەخۆشخانەی شەهید خالد گەرمیانی ئاماژەش بۆ ئەوە کراوە لەنەخۆشخانەکەدا توانراوە (902) نەشتەرگەری بە قەبارەی جیاواز ئەنجام بدرێت.
هاوکات و پاش کردنەوەی بەشی مناڵبون له و نەخۆشخانەیە، لەماوەی ئەمساڵدا، (472) حاڵەتی لەدایکبوونی مناڵان تۆمارکراوە.
لەلایەکی دیکەوە ئەوە خراوەتە ڕوو کە (9) هەزار و (327) نەخۆش سەردانی بەشی ددانیان لە نەخۆشخانەکە کردووە.
نەخۆشخانەی گشتی شەهید خالد گەرمیانی، یەکێکە لە چوار نەخۆشخانە گشتیەکانی تەندروستی گەرمیان.
ئەمه و بە پێی ئامارێکی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی #کەلار#، لەماوەی تەنها مانگی 11 دا ئەوانەی چارەسەریان بۆ کراوە بە زۆری ئه و کەسانە بووب کە فشاری خوینیان بەرزبوەتەوە و جیاوازتر لە مانگەکانی ڕابردوو چارەسەری برینداری فیشک زۆر بووە.
به و پێیە (7) هەزار و (44) هاوڵاتی لە هەردوو ڕەگەز سەردانی ئه و نەخۆشخانەیەیان کردووە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.
چەندین ڕوداوی جیاواز لەماوەی ئه و مانگەدا لەنەخۆشخانەکە تۆمارکراون کە چارەسەریان بۆ کراوە، لەوانەش: 93 برینداری فیشەک، 27 برینداری ڕووداوی هاتوچۆ، 16 برینداری کەوتنەخوارەوە.[1]
09-12-2014