1-حکومەتی خۆجێیی سلێمانی، حکومەتێکی بنکە فراوانە لەگشت لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنی 30-04-2014 پێکدەهێنرێت، کەهەموو لایەنەکان بەپێی بەرکەوتی هەڵبژاردن بەشدار و هاوبەشن لەبەرێوەبردنی پارێزگای سلێمانی
2- پۆستەکانی پارێزگای سلێمانی و جێگرەکانی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و جێگرەکەی، بڕیاردەری ئەنجومەن، قایمقامیەتی ناوەند، پۆستەکانی پارێزگای هەڵەبجەو جێگرەکانی، سەرۆکی ئەنجومەنی هەڵەبجەو جێگرەکەی، بریاردەری ئەنجومەنی هەڵەبجەو قایمقامی هەڵەبجە، ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ئیدارەی ڕاپەرین و جێگرەکان بەپێی هاوپێچی یەکەم دابەش دەکرێت، بۆ هەر یەک لە گۆڕان و یەکێتی بۆماوەی دوو ساڵ پاشان جێگۆرکێیان پێ دەکرێت.
3-کاندیدی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ دوو ساڵ یەکەمی پۆستی پارێزگای سلێمانی بریتیە لە د.ئاسۆ فەرەیدون عەلی ئەمین کەلە بەرواری(11-12-2014) دەست بەکار دەبێت تا بەرواری(09-08-2016)، کاندیدی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ دوو ساڵی دووەم پۆستی پارێزگای سلێمانی بریتیە لە د.هەڤاڵ ئەبوبەکر کەلە بەرواری (10-08-2016) دەست بەکار دەبێت تا بەرواری (30-04-2018)
4-تا ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی خۆجێ یەتی قەزاو ناحیەکان، پۆسەتاکانی قایمقام و بەرێوەبەری ناحیەکان لە لایەن ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیەوە دادەنرێن بەپێی هاوپێچی (دووەم و سێ یەم)ی ئەم ڕێککەوتنە.
5-پۆستەکانی بەرێوبەرەگشتیەکان بەپێی هاوپێچی چوارەم دابەش دەکرێت بەسەر لایەنکاندا.
6-ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ دەستبەکاربونی پارێزگار هەڵدەستێت بەجێبەجێ کردنی هاوپێچی (دووەم و سێیەم و چوارەم و پێنجەم)
7-ماوەی دووساڵ بە دووساڵ کەلەم ڕێکەکوتنەدا هاتوە بەمانای ئەوەیە کەدووساڵی یەکەم لە 11-12-2014 تا 09-08-2016 دەبێت بەدووساڵی دووەم لە 10-08-2016 تا 30/4م2018 دەبێت
8- بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی لەرێگەی لیژنەیەکی هاوبەشەوە گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکانی تر دەکەن بۆ دیاری کردنی پشەکەکانیان و هاوبەشی کردنیان لەحکومەتی خۆجێیەتی سلێمانی.
9-گۆرانکاری لە بەرێوەبەرەکانی پۆلیسدا بەپێی ڕێکەوتنی پێشوەخت لەنێوان هەردوولا ئەنجام دەدرێت و دەست پێکەکەی بەم گۆڕان کاریانە دەستپێدەکات، وەک لەهاوپێچی پێنجەمدا هاتووە.
10-ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هەڵدەستێت بەپێدا چونەوە بەسەرجەم بەرێوەبەرایەتیەکان بەئەنجامدانی گۆرانکاری تیایدا بەپێ ڕێکارە یاسایی و ئیداریەکان
11-زانکۆو پەیمانگاکان و ڕاگرایەتی دەستە سەربەخۆکان و ئەو فەرمانگانەی لەدەرەوەی دەسەلاتی ئەنجومەنی پارێزگاکانن بەپێی یاسا لەسەر بنەمای لێهاتوویی و سیڤی و دەرفەتی یەکسان ڕێکدەخرینەوەو دادەنرێن
12-ئەم ڕێکەوتنە لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەخوێنریتەوەو پەسەند دەکرێت و ئەنجومەنی حکومەتی هەرێم پابەندە بەجێبەجێکردنی تەواوی ڕێکەوتنەکە.
رێککەوتنەکەش لە پۆستەکاندا بەم شێوەیەیە
ئەو پۆستانەی بەر بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی و لایەنەکانی تر کەوتوە بەم شێوەیەیە:
دوو ساڵی یەکەم پارێزگاری سلێمانی بۆ یەکێتی دەبێت و جێگرێکی بۆ گۆڕان.
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ ماوەی دو ساڵ بۆ گۆڕان دەبێت و جێگرەکەی بۆ یەکێتی.
لە پارێزگای هەڵەبجەیش، پارێزگار و جێگرێکی پارێزگار بۆ گۆڕان دەبێت و یەکێتیش، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاو قائیمقام و جێگری پارێزگاری بەردەکەوێت.
لێپرسراوی ئیدارەی گەرمیان بۆ یەکێتی، ئیدارەی ڕاپەڕینیش بۆ گۆڕان دەبێت.
لە کۆی (15) قائیمقام لە پارێزگای سلێمانی، (6) قائیمقام بە بزوتنەوەی گۆڕان کەوتوە لەوانەش (سلێمانی، کەلار، پێنجوێن، سەیدسادق، دەربەندیخان).
یەکێتی نیشتیمانی (6) قائیمقامی بەرکەوتوە، لەوانەش (هەڵەبجە، ڕانیە، چەمچەماڵ)
(3) قایمقامی دیکەیش بۆ پارتی و یەکگرتو کۆمەڵ دەبێت.
بەپێی ڕێککەوتنەکە لە کۆی (44) بەڕێوەبەری ناحیە لە سنوری پارێزگای سلێمانی، گۆڕان (19) بەڕێوەبەری ناحیەی بەردەکەوێت و یەکێتیش (18) بەڕێوەبەری ناحیەی دەبێت.
هەروەها (7) بەڕێوەبەری ناحیە دەمێنێتەوە بۆ سێ لایەنەکەی دیکە (پارتی، یەکگرتو، کۆمەڵ)
لە پارێزگای سلێمانی (27) بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەیە و لەو ژمارەیەش بزوتنەوەی گۆڕان (11) بەرێوەبەرایەتی گشتی بەردەکەوێت و یەکێتیش (11).
(5) بەڕێوەبەرایەتی گشتیش بۆ پارتی و یەکگرتو کۆمەڵ دەبێت.