- هێزەکانی پێشمەرگە و گەریللا هێرشی ڕزگاریکردنی شەنگالیان دەسپێکرد و شارۆچکەکەیان ڕزگارکرد.
- شەوی ڕابردوو لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا بەدەیان مۆڵگە و بارەگای چەکدارانی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق و شام لەناو موسڵ و دەوروبەری بۆردومانکراون و زیانی گیانی و ماددی گەورەی بەر چەکدارانی داعش کەوتووە.
- ڕاگەیاندنکار و چالاکێکی مەدەنی بەناوی نەوزاد جەعفەر لە شارۆچکەی خورماڵی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە، کوژرا.