رەهێڵ سەمەد
بەرپرسانی لقی هەولێری سەندیکای کرێکارانی کوردستان ڕایدەگەیەنن ئەمساڵ ڕێژەی گیان لەدەستدانی کرێکاران لەکاتی کارکردنیان بەراورد بە ساڵی ڕابردوو کەمتر بووە، ئەویش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەمساڵ بەهۆی بارودۆخی و ئەمنی و قەیرانی دارایی کەمتر پرۆژە ئەنجامدراوە.
حەسەن ڕەمەزان لێپرسراوی ڕاگەیاندنی لقی هەولێری سەندیکای کرێکارانی کوردستان بە خەندانی ڕاگەیاند: "لەماوەی ئەمساڵدا 14 کرێکار لەکاتی کارکردنیان لە سنووری پارێزگای هەولێر گیانیان لەدەستداوە".
وتیشی: "دوا ڕووداوی گیان لەدەستدانی کرێکاران لە تونێلی پیرمام لەسەر ڕێگای هەولێر- شەقڵاوە بووە، کە بووە هۆی گیان لە دەستدانی سێ کرێکار.
ئەوەشی ڕاگەیاند: "رێژەکەی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو کەمترە، به و پێیەی لە ساڵی 2013 لە سنووری پارێزگای هەولێر 33 کرێکار لەسەر کارەکانیان گیان لەدەستدابوو".
لێپسراوی ڕاگەیاندنی لقی هەولێری سەندیکای کرێکاران ئاماژە بەوەشدەکات:" هۆکاری کەمبوونەوەی ڕێژەی مردنی کرێکاران لەماوەی ئەمساڵ بۆ کەمبونەوەی پرۆژەکان دەگەڕێتەوە، کە بەهۆی بارودۆخی ئەمنی و قەیرانی دارایی کەمتر ئەنجامدراون".
پێشیوابوو: "بۆ دەستەبەرکردنی مافی ئه و کرێکارانەی لەسەر کارەکانیان دەبنە قوربانی، هەروەها بۆ ڕێگاگرتن لە ڕووداوی له و جۆرە پێویستە یاسای تازە لە پەرلەمان دەربچێت و ڕێوشوێنەکان لەبەرانبەر کۆمپانیا و خاوەن کارەکان توندتر بکرێت تاکو سەلامەتی کرێکاران زیاتر بپارێزرێن".
- 30-12-2014