ئەمساڵ بەجیاوازی 4 حالەت، حالەتەکانی خنکان لە ڕوباری سیروان کەمیکردوە، ساڵی پار 14 کەس له و ڕوبارەدا خنکاوە، ئەمساڵ تەنها 10 کەس خنکاون.
ئاودێر محەمەد، گەرمیان/ ئەمڕۆ بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی گەرمیان ئاماری یەک ساڵی ڕوداوەکانی کەوتنەوەی ئاگر و حالەَتەکانی خنکانی لە ڕوباری سیروان بڵاوکردوە.
نیعمەت عەلی بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی گەرمیان بەئاوێنەنیوزی ڕاگەیاند "لەساڵی 2014 دا 1303 ڕوداوی ئاگرکەوتنەوەی جۆر بەجۆر هەبوە بەراورد بە ساڵی پار ڕوداوەکانی ئاگرکەوتنەوە بە 100 ڕوداو زیادی کردوە".
وتیشی " هەر ئەمساڵ خولمان لە بواری بەرگری شارستانی بۆ قوتابیان کردۆتەوە بۆبەشە ناوخۆیەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان،سەرباری ئەوەی چەندین خولی تایبەت بە غەواسمان لەگەرمیان کردۆتەوە".
وتەبێژی بەرگری شارستانی گەرمیان،ئاماژەی بۆئەوەکرد ژمارەی خنکان لەروباری سیروان کەمیکردوە بەجۆرێک لەمساڵدا 10 کەس لە ڕوباری سیروان خنکاون بەڵام لە 2013 دا 14 کەس خنکابوون.
- 31-12-2014