بەپی ئاماری بەریوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی سلێمانی لەسالی 2014دا 1095 کەس لەزینداندا ماونەتەوە، کە جۆری تاوانەکانیان بریتییە لەکوشتن و دزی و ساختەکردن و تەقینەوه و شەڕکردن و نێربازی و هاتوچۆو چەک، کە له و ژمارەیە 91 کەس سزای لەسێدارەدانی هەیە.
زریان محەمەد، ئاوێنەنیوز: له و باریەوە بەڕێوەبەری چاکسازی گەورانی سلێمانی عەقید بەرزان عەبدوڵڵا ئاماری ساڵی 2014 ڕاگەیاندو وتی "کۆی گشتی 1248 کەس هاتووەتە لای ئێمە، 1112 ئازادبوون، 602 کەسیش دەرچووه و 668 کەس دادگایی کراون و 257 مۆڵەت هەبووە لەگەڵ 1064 کەس نەخۆشخانە"
لەبارەی زیندانیانی ئێستا بەڕێوەبەری چاکسازی گەورانی سلێمانی وتی "لەئێستادا کۆی گشتی سزادراونی 1095 سزادراون، کە پێکدێن لە166 تاوانی دزیکردن، 287 بەماددەی کوشتن، 67 کەس بەماددەی نێربازی، 104 ماددەی هۆشبەرو ئەو کەسانەش کە کێشاویانە 152 سزادراون، ماددەکانی ساختەکردن 40 سزادراو، تەقینەوە 23 سزادراو ماددەی شەڕکردن 25 سزادراو، ماددەی تیرۆر 39 سزادراو، ماددەکانی ئەمانە 10 سزادراو ماددەکانی هاتووچۆ 55 سزادراو، ماددەکانی چەک 9 سزادراو، ماددەی جۆراوجۆر 118، کۆی گشتی 1095 زیندانیمان هەیە".
لەبارەی ئاماری ساڵی 2013 وتی "ئەگەر بەراورد بکرێت لەچاو ساڵی پێشووتر 2013، ڕێژەکەی بەم شێوەیەیە، 1496 هاتووەتە لامان، 1132 ئازادکراون، 359 ڕۆشتوو، 500 کەس دادگایی کراون، 151 مۆڵەت و 805 نەخۆشخانە، ئەو کەسانەش کە سزاکانیان سوکەو لە5 ساڵ کەمترە ژمارەیان 485 سزادراوە، ئەوەی سزای قورسە لەسەرو 5 ساڵەوەیە 610 سزادراوە".
سزادراوان بەلەسێدارەدان 91 کەسە، زیندانی بەرەگەز عەرەب 38 کەس و بەڕەگەز ئێران 114 سزادراو، ئەو کەسانەی کە لەزیندان بەنەخۆشی مردوون 2 کەس بوە، 93 سزادراویش گەڕاونەتەوە.
- 03-01-2015