ڕاگەێنراوی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان
(شنگال بەشێکی زامدارو دانەبڕاوی لاشەی نیشتیمانە)
خەڵکی ئازیزی کوردستان
لە کاتێکدا وڵات لەشە ڕی داسەپاوی گروپی تیرۆرستی جیهانی داعش دایەوجگە لە قارەمانیەتی پێشمەرگە وخۆڕاگری خەڵکی کوردستان،ئەوا پاڵپشتی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ویەکڕیزی وتەبانی نێوان هێزولایەنەکانی گشت بەشەکانی کوردستان بۆته هۆکارێکی گرنگی سەرکەوتن بەسەر ئەوپیلانەی کە دوژمنانی مرۆڤایەتی وئازادی بۆ خەڵک وخاک وئەزمونی کوردستانیان داناوە.
بەڵام بەداخەوە لەوکاتەدابەبێ حیساب کردن بۆدامەزراوەیاساییەکانی باشوری کوردستان وڕێزگرتن لە ئیڕادەی خەڵکی زامداروزوڵم لێکراوی شنگال،پارتی کرێکارانی کوردستان ڕێگە بەخۆی دەداباس وخواستێکی ناڕەوا بخاتە ڕۆژەڤەوە.
ئەوکارە جگە لەوەی بێڕێزیە بەرامبەر بەدامەزراوە یاساییە کانی کوردستان،دەست وه ڕدانیشه لەسەروەری باشوری کوردستان وسیاسەتی خۆفەڕزکردنه بەسەر ئیڕادەی خەڵکی شنگال وهەوڵێکیشە بەئاراستەی پارچە پارچە کردنی خاکی وڵات.
بۆیە ئێمە لەفراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان وێڕای وەستانەوە بەرامبەربەوکارە،داوالە
پەرلەمان و حکومەت وتەواوی لایەنەسیاسیەکان وڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی وڕای گشتی دەکەین،کەبەرامبەر بەوکارە هەڵوێست دەربڕن ودژی بوەستنەوەوسنورێک بۆ ئەو سیاسەتە چەوتە دابنێن کە جگە لە نایاسایی بوونی ودەست وەردان لەسەروەری باشوری کوردستان هەرهێزێک ئەوکارەبکات بکات وهەر هێزێکیش پاڵپشت بێ ولێی بێدەنگ بێت کارێکی چه وته وهه وڵێکی نەزۆکی بەش بەشکردنی خاکە.
بژی ئیڕادەی گەلی ئازادی خواز
پتەوتر بێت یەکێتی ڕیزەکانی گەل
فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان
لەپەرلەمانی کوردستان
17-01-2015