لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئەمڕۆ لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و یەپەگە و ژووری عەمەلیاتی بورکانی فورات ساز کرا، له و کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا ئاماری جەنگی شاری کۆبانێ لەماوەی 4 مانگی ڕابردوودا خرایەڕوو.
کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە بەئامادەبوونی مەحمود بەرخدان فەرماندەی گشتی هێزەکانی یەپەگە و عەقید کاوە میرۆیی وتەبێژی پێشمەرگە له و شارە دەستیپێکرد.
بەپێی ئامارەکەش، 408 شەڕڤان شەهید بوون لەهێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل و و نزیکەی 3800 چەکداری داعشیش کوژراون، هاوکات یەک پێشمەرگەش شەهید بووە.
ئامارەکەش بەمشێوەیەی خوارەوە ئاشکرا کرا:
ژمارەی ئۆپەراسیۆنەکان: 220 ئۆپراسیۆن بووە.
ئه و ئۆپراسیۆنانەی ئەنجامەکانیان نەزانراوە، 98 دانە بووە.
37 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکرا وتەقیونەتەوە و 19 کردەی خۆکوژی هەبووە لەماوەی 4 مانگی جەنگی کۆبانێدا، هاوکات ژمارەی کوژراوانی داعش زیاترە لە 3710 چەکدار.
لەکۆنگرەکەدا ئەوەش ئاشکرا کراوە کە 316 تەرمی داعش لەبەردەستی هێزە کوردییەکاندایە و 87 زرێپۆشی داعش تێکشکێنراون.
هاوکات 16 تانک تەقێنراوەتەوە و 8 دۆشکە تێکشکێنراوە، جگە لە شکاندنی 5 هامەر و تەقاندنەوەی 2 ئۆتۆمبێلی زرێپۆش.
بەپێی ئامارەکە، دەستگیراوە بەسەر ئەم چەکانەی خوارەوەدا:
496 چەکی کڵاشینکۆف و دەیان هەزار فیشەک.
69 بی کەی سی و دەیان هەزار فیشەک.
76 چەکی جۆری ئار بی جی.
6 چەکی جۆری ئێم 16.
6 چەکی جۆری قەناس.
2 چەکی جۆری ئار کەی سی.
10 هاوەن و چەندین جۆری ئتری دۆشکە و دووربینی شەوانە و ڕۆژانە و چەندین پارچە چەک و کەلوپەلی دیکەی سەربازیی جۆراوجۆر.
لەکۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، کە 408 شەڕڤان لەیەپەگە شەهید بوون و شۆڕشگێڕانی ڕەققەش 13 شەهیدیان هەبووە، هاوکات پێشمەرگەیەک شەهید بووە.
- 29-01-2015