- هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە گوندی مەلا عەبدوڵڵا بە هێزێکی زۆرەوە هێرشیان بۆ سەر بنکەو مۆڵگەکانی داعش دەستپێکرد.
- لیوا حسێن مەنسور، فەرماندەی پشتیوانی دووی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە نزیک گوندی مەلا عەبدوڵڵا لە پێکدادانەکانی ئەمڕۆدا لەگەڵ داعش شەهید بوو.
- زۆرینەی ناوچەکانی باشووری کەرکووک لە داعش سەندرانەوە.
- حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە میانەی وتارێکیدا لە دیالۆگی ئایینەکان لە عێراق، ڕایگەیاند، کە هێزەکانی پێشمەرگە لە شەڕی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە دژی چەکدارانی داعش، 50 شەهیدی داوە.