- هێزەکانی پێشمەرگە هێرشی کۆنترۆڵکردنەوەی ناحیەی وانکێیان دەستپێکرد و توانیان ناحیەی وانکێ بەتەواوی ڕزگاربکەن و ڕێگایەکی ستراتیژی کونترۆڵ بکەن.
- درەنگانی شەوی ڕابردوو لە ناوچەی تەللوەرد-ی باشوری ڕۆژئاوای شاری کەرکووک، چەکدارانی داعش هێرشیانکردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە، بەڵام بەرپەرچدرانەوە و ژمارەیەک چەکداریشیان لێ کوژرا.
- چەکدارانی داعش 25 خانوویان تەقاندەوە لە ناحیەی باشیک سەرجەم خانووەکانیش هی کادیرانی پارتی و یەکێتی بوون.