رونکردنەوەیەک
ئەم لێکۆڵینەوەیە، لە ساڵی 2003دا، وەک بەشێک لە پێداویستییەکانی بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس، لە ژێر ناونیشانی (بیری سیاسی وەهابیزم) بۆ بەشی مێژووی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی ئامادەکراوەو پلەی باڵای وەرگرتوە. بەڵام دوای پێنج ساڵ لە ئامادەکردنی و لە کۆتایی ساڵی 2008 دا، بۆم ڕەخسا سەفەرێکی یەک مانگیی بۆ عەرەبستانی سعودیە بکەم و لەوێ لە نزیکەوە هەڵوێستەی مەیدانییم لەسەر گەلێک لەبڕگەو باسەکانی ئەم بابەتەکرد، هەر لە بەر ئەمەش بە پێویستمزانی سەرلەنوێ پێیدا بچمەوەو هەندێک زانیاری و تێبینیتری بخەمەسەرو چاپی بکەم.
نوسینی: یاسین تەها محەمەد
2009