ناو: مەسعود
نازناو: مەسعودی مەلا هەمزە
ناوی باوک: ئیبراهیم هەمزە
ساڵی لەدایکبوون: 1990
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
ئاستی خوێندن: بەکالۆریۆس لە ڕاگەیاندن - کۆلیژی ئاداب و هونەر، زانکۆی جیهان، لە یەکەمەکانی بەشەکەیەتی.
دەستپێک: 2007
$کارنامەی ڕۆشنبیری و ڕۆژنامەوانی:$
لە ئامادەیی کوردستان لەکاتی خوێندندا لەگەڵ 3 خوێندکاری هاوڕێی 3 ژمارەیان لە بڵاوکراوەی ڕیفۆرم لەسەر ئەرکی خۆیان دەرکردووە.
ماوەی (3) ساڵ ستافی کارا و سەرپەرشتیاری لاپەڕە_ دۆسیەی هونەری هەفتەنامەی بەدرخان بووە.
ماوەیەک سەرپەرشتیاری دۆسیەی هونەری گۆڤاری وارڤین بووە.
ماوەی دوو ساڵ بەرپرسی نووسینگەی هەولێری گۆڤاری ئاوێزە بووە.
ماوەی 6 مانگ لە گۆڤاری سڤیل سەرپەرشتیاری دۆسیەی هونەری بووە.
ماوەی چەند ساڵ لە زۆربەی چالاکییەکانی هەولێر وەک بەرپرسی ڕاگەیاندن و ئەندامی لیژنەی ڕاگەیاندن کاری کردووە.
وەک ڕۆژنامەنووسێکی چالاکی بواری ڕاگەیاندنی هونەری تا ئێستا چەندان جار خەڵاتکراوە و بڕوانامەی ڕێزلێنانی پێ بەخشراوە.
لە ساڵی: (2012) بە کتێبی: (بیۆگرافیای هونەرمەندانی هەولێر) خەڵاتی داهێنەری کتێبی ساڵی: (2011)ی پێ بەخشرا.
سەرپەرشتیاری زنجیرە کتێبی شانۆیی چاپکراوەکانی یەکەمین و دووەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ شانۆ بووە.
ئێستا 2022 سەرۆکی دەزگای کەڤاڵە.
لە ساڵی 2010 وەک ڕۆژنامەنووسێک بەشداری کردووە لە فێستیڤاڵی بەدرخان لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا.
ماوەی 9 ساڵە سکرتێری ڕۆژنامەوانی و بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێز کۆسرەت ڕەسول عەلییە.
ئەندامی کارای سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانە.
ئەندامی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسانی جیهانە.
$بەرهەم و چاپکراوەکانی:$
1- تا دڵ دەوەستی ژیان و بەرهەمەکانی هونەرمەند سەفوەت جەراح، ئامادەکردن، لە بڵاوکراوەکانی بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆی هەولێر، چاپی یەکەم، چاپخانەی هێڤی، هەولێر، 2010.
2- پرسەکانی فیلمسازی کوردی گفتوگۆی فیلمسازانی کورد، ئامادەکردن، لە بڵاوکراوەکانی بەڕێوەبەرایەتی هونەری سینەمای هەولێر، چاپی یەکەم، چاپخانەی هێڤی، هەولێر، 2010، 112 لاپەڕە.
3- چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی شانۆی هەولێر 2008 تا 2011، ئامادەکردن، لە بڵاوکراوەکانی یەکەمین فێستیڤاڵی شانۆی نێودەوڵەتی هەولێر، چاپی یەکەم، چاپخانەی هێڤی، هەولێر، 2011.
4- قەڵەمێک بە شوێن شانۆوە، کۆمەڵێک وتاری شانۆیی، لە بڵاوکراوەکانی یەکەمین فێستیڤاڵی شانۆی نێودەوڵەتی هەولێر، چاپی یەکەم، چاپخانەی هێڤی، هەولێر، 2011، 86 لاپەڕە.
5- بیۆگرافیای هونەرمەندانی هەولێر 1950_ 2000، بەرگی یەکەم، ئامادەکردن، لە بڵاوکراوەکانی دەزگای کەڤاڵ، چاپی یەکەم، چاپخانەی، هەولێر، 2011.
6- پیاوە ڕیش سپییەکە ژیان و بەرهەمەکانی هونەرمەند و پێشمەرگە: غازی غەفوور، ئامادەکردن، لە بڵاوکراوەکانی دەزگای کەڤاڵ، چاپی یەکەم، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، هەولێر، 2012، 111 لاپەڕە.
7- کۆسرەت ڕەسول عەلی لە پەرلەمانی کوردستان 11-04-1993 - 22-12-1994، ئامادەکردن، لە بڵاوکراوەکانی ئەکادیمیای هوشیاری و پێگەیاندنی کادیران، چاپی یەکەم، چاپخانەی حەمدی، #سلێمانی#، 2012، 276لاپەڕە.
8- کۆسرەت ڕەسول و شەڕی ناوخۆ، هەڵوێست و نێوانگیری، ئامادەکردن.
9- بەرگی حەوتەمی ئینسکلۆپیدیای هەولێر، بیۆگرافیای هونەرمەندانی هەولێر، 2011، لوبنان.
10 - یەکەم هەنگاوی پاڵاوتن و دەرهێنانی نەوت لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان، توێژینەوە، 2017، هەولێر، چاپخانەی هێڤی.
11- ڕاپەڕینی هەولێر پێداچوونەوە، یاداشتەکانی ڕۆژانەی ڕاپەڕینی هەولێر.
12- سەرچاوەکانی هەواڵ لە ڕۆژنامەگەری کوردیدا، لە بڵاوکراوەکانی زانکۆی جیهان، چاپی یەکەم، چاپخانەی هێڤی، هەولێر، 2018، 216 لاپەڕە.
13- یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆنگرەی ڕاگوزەر 2019 هەولێر، چاپخانەی هێڤی.[1]