بە پێی هەواڵە بڵاوکراوکان سەرلە بەیانی دوێنی 9 فێبرواری بەرابەرلەگەڵ21ی ڕێبەندان دانیشتووانی کەمپی ئازادی سەربە موجاهیدنی خەلقی ئێران هێرشێکی موشەکی وخۆمپارییان کراوەتە سەر وتائێستا 6 کەس لەدانیشتوانی ئەم کەمپە گیانیان لەدەست داوەوزیاترلە 50 کەسی تریشیان بریندار بوون.بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ دەوڵەتی عێراق بەری بەئامبولانسەکانی گواستنەوەی بریندارەکان بۆنەخۆشخانەکانی شاری بەغداو دەورووبەری گرتووە وهەربەم هۆیەوە دۆخی ژمارەیەک لەبریندارەکان لە مەترسی دایە.
هێرش کردن بۆسەرکەمپی لیبێرتی کە دانیشتوانی ئەم شوێنە بەرەزامەندی نەتەوەیەکگرتووەکان ودوڵەتی عێراق وچەند دامەزراوەیەکی تر نێودەوڵەتی لەم کەمپە نیشتەجێن پێشلکردنی ئاشکرای عورف ویاسا ورێسا نێودەلەتیەکان. وهەرچەشنەمافێکی پەناخوازییە وهەمووان دەزانن کەرژیمی دژە ئینسانی وتیرۆریستی کۆماری ئیسلامی ئێران لەپشت وەها تەرح وگەڵایەکە وسینارۆی ئەم کردەوە قێزونانە لەلایەن سەرانی ڕژیمی ئێرانەوە دادەرێژرێت.عامیلانی ئەم کردەوە نامرۆڤانەیە دەبێ وەڵام دەروەبن ونەتەوەیەکگرتووەکان وکۆمەڵگای نێودەوڵەتی پێویستە گوشاریان بخاتە سەر ولێکۆلینەوە لە م جینایە تە بکرێت.کۆمەڵە ئەم کردەوە دژە ئینسانی ونامرۆڤانەیە مەحکوم دەکات وداوا لە دامەزراوە مرۆڤ دۆستەکان دەکات بە هانای بریندارانی ئەم هێرشانەوە بچن.
سکرتارییەتی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
10 فێبرواری2013 بەرابەر بە 22ي ڕێبەندانی1391 هەتاوی