کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  584,611
وێنە
  123,882
پەرتووک PDF
  22,079
فایلی پەیوەندیدار
  125,539
ڤیدیۆ
  2,192
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,291
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,503
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,692
عربي - Arabic 
43,830
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,570
فارسی - Farsi 
15,707
English - English 
8,514
Türkçe - Turkish 
3,819
Deutsch - German 
2,029
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,939
شوێنەکان 
17,028
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,480
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
945
وێنە و پێناس 
9,461
کارە هونەرییەکان 
1,522
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,943
نەخشەکان 
277
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
747
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,045
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,658
کورتەباس 
22,137
شەهیدان 
11,890
کۆمەڵکوژی 
11,364
بەڵگەنامەکان 
8,719
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,062
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
902
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
54
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,295
PDF 
34,642
MP4 
3,829
IMG 
233,285
∑   تێکڕا 
273,051
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
نەورۆزی 2015 بێ‌ گەشتیار دەبێت
پۆل: ئامار و ڕاپرسی
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت هەر ڕۆژێکی ڕۆژژمێرەکەمان چیی تیادا ڕوویداوە!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
نەورۆزی 2015 بێ‌ گەشتیار دەبێت
ئامار و ڕاپرسی

نەورۆزی 2015 بێ‌ گەشتیار دەبێت
ئامار و ڕاپرسی

پێدەچێ‌ ئەم نەورۆزە بێ‌ سەرئێشەترین نەورۆز بێت بۆ بەرپرسانی کەرتی گەشتیاری، چونکە هەر لە ئێستاوە پێشبینی دەکەن لەم نەورۆزەدا کەمترین گەشتیار ڕوو لە کوردستان بکەن.
گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بە (رووداو)ی گوت کە چاوەڕێی هاتنی ژمارەیەکی زۆری گەشتیار لە نەورۆزی ئەمساڵ بۆ هەرێمی کوردستان ناکەن، بۆیە هیچ ئامادەکارییەکیان بۆ پێشوازی لە گەشتیاران لە ڕۆژانی نەورۆزدا نەکردووە.
بەپێی ئاماری دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، لە 5 ساڵی ڕابردوودا ساڵ بەساڵ هاتنی گەشتیاران بۆ کوردستان ڕوو لە هەڵکشان بووە، بە جۆرێک لە ساڵی 2008دا 791هەزار گەشتیار هاتبوونە کوردستان، بەڵام لە ساڵی 2013دا ژمارەی گەشتیاران نزیکبووەوە لە 3 ملیۆن کەس. زۆربەی گەشتیارانیش لە بۆنەکان و بە تایبەتی لە جەژنی نەورۆزدا هاتوونەتە کوردستان.
لە ناوەڕاستی ساڵی ڕابردوودا بەهۆی سەرهەڵدانی شەڕی داعشەوە هاتنی گەشتیار بۆ کوردستان بە ڕێژەی 60% کەمی کرد، بە تایبەتی گەشتیارانی عەرەب. ئەمساڵ پێشبینی دەکرێت ژمارەی گەشتیاران زۆر لەو ڕێژەیەش کەمتر بێت.
نادر ڕوستی، گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان گوتی "بەهۆی ئەو بارودۆخەی هەرێمی کوردستان و عێراق پێیدا تێدەپەڕێ‌، لە نەورۆزی ئەمساڵدا پێشبینی ناکەین ژمارەی بەرچاو لە گەشتیاران بۆ گەشت ڕوو لەشارەکانی کوردستان و ناوچە گەشتیارییەکان بکەن".
نادر ڕوستی، هۆکاری کەمبوونەوەی ژمارەی گەشتیاران لە نەورۆزی ئەمساڵدا بۆ شەڕ و ناسەقامگیریی ئاسایش لە شارەکانی عێراق دەگەڕێنێتەوە "بەشێک لەو گەشتیارانەی ساڵانی ڕابروو لە شارەکانی خواروو و ناوەڕاستی عێراق لە نەورۆزدا دەهاتنە کوردستان، ئێستا لە کوردستان ئاوارەن، بەشەکەی دیکەشی بەهۆی نەبوونی ڕێگا و شەڕ و ناسەقامگیریی بارودۆخی ئاسایشی ناوچەکانیان ناتوانن گەشت بکەن بۆ کوردستان".
ساڵانی ڕابردوو ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیارانی ئێرانی و گەشتیارانی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕوویان لە هەرێمی کوردستان دەکرد، بە تایبەتی لە نەورۆزدا. نادر ڕووستی لەو باوەڕەدا نییە ئەوانیش ئەمساڵ گەشت بکەن بۆ کوردستان.
رووستی گوتی "گەشتیارانی ئێرانی و ناوچەکانی دیکەش بەهۆی ئەو شەڕ و ناسەقامگیرییەی ناوچەکە ئارەزووی گەشت ناکەن بۆ کوردستان، بۆیە هیچ ئامادەکارییەکمان بۆ پێشوازی لە گەشتیاران نەکردووە، تەنیا ئەوە نەبێت لە ڕۆژانی جەژندا بۆ پاکڕاگرتنی ژینگەی ناوچە گەشتیارییەکان، هەندێ ڕێنمایی بەسەر گەشتیاراندا دابەش دەکەین".
میوانی هوتێلەکان 150% کەمی کردووە.
بەپێی ئاماری دەستەی گەشتوگوزار، لە نەورۆزی 2013دا زیاتر لە 415 هەزار گەشتیار لە ماوەی 13 ڕۆژدا ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردبوو، بەم هۆیەشەوە بەشێکی زۆری گەشتیاران بەهۆی نەبوونی شوێنی مانەوە لە هۆتێلەکان، شەوانە لە قوتابخانەکان و سەر شەقامەکان و نێو پارکەکان دەمانەوە.
جوتیار محەمەد ساڵح، خاوەنی میوانخانەی مەم و زین لە شاری سلێمانی بە (رووداو)ی گوت "ئەمساڵ ژمارەی گەشتیاران بەراود بە ساڵانی ڕابردوو بە ڕێژەی 150% کەمی کردووە، بەجۆرێک ئێستا کە چەند ڕۆژێکی کەمی ماوە بۆ نەورۆز، تاکە ژوورێکمان حیجز نەکراوە، بەڵام ساڵانی پێشوو زۆربەی ژوورەکانمان لەم کاتەدا حیجزکرابوون".
میوانخانەکەی جوتیار، 84 ژووری نووستنی هەیە، بەڵام وەک جوتیار ئاماژەی بۆ کرد، شەوان 10 ژووریان میوانی تێدایە، ئەوانیش هیچیان گەشتیار نین "زۆربەیان بووک و زاوان، یان دانیشتووی شار و شارۆچکەکانی کوردستانن کە لەگەڵ شاندی حکومی یان ڕێکخراوە ناحکومییەکان هاتوونەتە نێو شار".
هێرش ئەحمەد، سەرۆکی کۆمەڵەی میوانخانە و چێشتخانەکانی هەرێمی کوردستان دەڵێت ساڵانی ڕابردوو لە سەرەتای مانگی ئادارەوە ژووری زۆربەی میوانخانەکان لەلایەن گرووپە گەشتیارییەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە پێشوەختە حیجز دەکران و تەنانەت دەستەی گەشتوگوزار بە هاوکاریی ئیدارەی پارێزگاکان ئامادەکارییان بۆ هەڵدانی خێمەی گەشتیاری لە پارک و شوێنە گەشتیارییەکان دەکرد، بەڵام ئەمساڵ بەپێچەوانەوە 85%ی ژووری هوتێلەکان چۆڵن.
هێرش ئەحمەد پێشبینی ناکات بۆ نەورۆزی ئەمساڵ هیچ گەشتیارێک ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکات.
لە هەرێمی کوردستاندا زیاتر لە 860 هوتێل و موتێل، 1625 ڕێستورانت و کافتریای گەشتیاری و 74 گوندی گەشتیاری هەن، بەڵام لە ساڵی ڕابردووەوە بەهۆی قەیرانی دارایی و کەمیی ژمارەی گەشتیاران ژمارەیەکیان داخراون.
هێرش ئەحمەد بە (رووداو)ی گوت "بەهۆی نەبوونی گەشتیار و بەرزکردنەوەی نرخی کارەبا و باج، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 80 هۆتێل و مۆتێل (36 لە هەولێر، 24 لە سلێمانی و 20 لەدهۆک) داخراون، ڕۆژ بە ڕۆژیش ژمارەی ئۆتێل و مۆتێلە داخراوەکان لەزیادبووندایە، تەنانەت هۆتێلی 5 ئەستێرەشیان تێدایە".
هەروەها گوتی "تاوەکو ئێستا هیچ ژوورێک بەمەبەستی گەشتی نەورۆز لەلایەن کۆمپانیاکانی گەشتیاری و تەنانەت کەسیشەوە حیجز نەکراوە، بۆیە بەدڵنیاییەوە دەڵێم ئەمساڵ کوردستان نەورۆز بەبێ گەشتیار بەڕێدەکات، تەواوی ساڵەکەش ساڵی نەهامەتی دەبێ بۆ کەرتی گەشتیاری".
- 18-03-2015
ئەم بابەتە 4,910 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رووداو
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 18-03-2015 (10 ساڵ)
جۆری ئامار و ڕاپرسی : ئابووری و نەوت
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 76%
76%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 18-03-2015 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 20-04-2015 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 4,910 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.25 چرکە!