رەڤەند گوهەرزی
بەرێوەبەری کاروباری ئێزدییەکان لە پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند، 400 هەزار کوردی ئێزدی ئاوارەی کوردستان بوون و 65 هەزاریش ئێستا لە تورکیا و سوریان و چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆرستیی داعشیش 18 مەزارگەی ئه و پێکهاتەیەیان تەقاندووەتەوە.
هادی دوبانی، بەرێوەبەری کاروباری ئێزدیەکان لە پارێزگای دهۆک تایبەت بە خەندانی ڕاگەیاند : " تا ئێستا 10 گۆڕی بە کۆمەڵ دوزراونەتەوە و پێشبینیی دۆزینەوەی 9 گۆڕی دیکەش دەکرێت، داواشی لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و حکومەتی عیراق و هەرێمی کوردستان کرد هەوڵی زیاتر بدەن بۆ ئازادکردنی ئەو ئێزدیانەی لە دەستی ڕێکخراوی تیرۆرستیی داعشدان ".
هادی دوبانی وتیشی : " لە سەرەتای هاتنی چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش بۆ شەنگال و دروستبوونی ئەو کارەساتە مرۆییە، تائێستا هەزار و 280 ئێزیدی بە دەستی داعش شەهید کراون ".
رایشیگەیاند : " ئەو کاتەی خەڵک پەنایان بۆ چیای شەنگال برد و لەوێ بۆ چەند ڕۆژێک مانەوە، 280 کەس بە بێ ئاوی و برسێتی گیانیان لە دەستدا ".
ئەوشی خستەروو : " تائێستا چارەنووسی 540 کەس نادیارە و نازانین چیان بە سەرهاتووە، لە ئەنجامی ئەو هەوڵانەی بۆ ئازادکردنی ئەوانەی لە دەستی داعشدان، لە کۆی چوار هەزار ئێزیدی 925 کەس ئازاد کراون ".
بەرێوەبەری کاروباری ئێزدیەکان لە پارێزگای، ئاماژە بەوەشکرد : " چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش 18 مەزارگەی ئێزیدییەکنیان تەقاندووەتەوە و ئێستاش مەترسی لەسەر تەقاندنەوەی مەزارەکانی دیکە هەیە ".
- 19-03-2015