- سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت ئەو ڕووداوەی کە دوێنێ لە پەرلەمانی کوردستان ڕوویدا، ئەوەی لێدەخوێندرێتەوە کە ئەم جۆرە ڕووداوانە پاساوێکن بۆ بە لاڕێدابردن و پەسەندنەکردنی پرۆژە یاسای سندوقی نەوت و گاز.
- بەئامادەبونی ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی حزبی و حکومی و نوسەران و ڕۆشنبیران، کۆنفرانسی دامەزراندنی ڕێکخراوی دابڕان بەرەو ڕۆشنبیرییەکی هاوچەرخ، لە سلێمانی بەڕێوەچوو.
- پەرلەمانی کوردستان لیژنەی لێکۆڵینەوەی لەسەر شەڕەکەی دوێنێی پەرلەمان پێکهێنا و لیژنەکە بە سەرۆکایەتی فەخرەدین قادر، سکرتێری پەرلەمانی کوردستانە.
- شەڕو پێکدادان لە نێوان چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش و هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و شەرڤانانی یەپەگەو گەریلاکان لە شەنگال ڕوویداو و بەو هۆیەوە 7 چەکداری تیرۆریستی داعش کوژران.
- وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرای دەکات، کە ئەمڕۆ بە هاوکاری هێزەکانی ئاسایش دوو تۆمەتباری عەرەبیان لە هۆتێلێکی شاری سلێمانی دەستگیر کردووە، کە چەندین تاوانی کوشتن و ڕفاندنی ئۆتۆمبیلیان ئەنجامداوە و لەلایەن پۆلیسی بەغداوە بڕیاری گرتنیان بۆ دەرچووە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر.
- چەند چەکدارێکی داعش لە شنگال دەکەونە بۆسەیەکی پێشمەرگەوە و تەرمی حەوت چەکداریشیان دەکەوێتە بەردەستی پێشمەرگە.