بەپێی بڕیارێکی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نابێت تاقانەکان بچنە بەرەکانی شەڕ، بەڵام تەنیا لە #هەڵەبجە# 20 تاقانە لە سەنگەرەکانی پێشەوەی بەرگریدان.
ئیدریس لە کیمیابارانی هەڵەبجەدا 8 کەس لە خێزانەکەی شەهیددەبن و ئەو بە تاقانە دەمێنێتەوە.
ئیدریس لە ساڵی 1991ەوە پێشمەرگەیە و ئێستا پلەی نەقیبە، لە شەڕدا هۆشی لای بەرگریکردن لە نیشتمانە و خەیاڵیشی لای بێکەسی منداڵەکانییەتی. نێوبراو خێزاندارە و خاوەنی 5 منداڵه.
لە تاوانی ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجەدا 160 کەس تاقانە ماونەتەوە، لەو ژمارەیەش ئێستا 20 یان لە بەرەکانی شەڕن و تا ئێستاش یەکێکیان شەهیدبووه.
-27-03-2015