لەبارەی : دامەزراندنی دوو لیوای پێشمەرگە بە نیزامی خۆبەخشی
لە پێناوی زیاتر بەهێز کردن وتۆکمە کردن وبە سیستماک وستانداردتر کردنی یەکەکانی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و بەمەبەستی هاوبەش کردنی بەشداربوونی گشت چین وتوێژەکانی هاوڵاتیانی کوردستان لە پڕۆسەی ئەرکی نیشتمانی ئەویش بەرگری کردن و پاراستنی کوردستانی ئازیزمان، پاش دیاری کردنی ڕێوشوێنی گونجاو لە لایەن ئەنجومەنی بەرگری وەزارەتی پێشمەرگەوە لەبارەی چۆنیەتی هەنگاونان بۆ پێکهێنانی یەکەکان ومەرجەکانی وەرگرتن وچۆنیەتی مەشق پێ کردن و لەپاشاندا جێگای جێگیر کردنی یەکەکان بۆ بەجێ هێنانی ئەرکی نیشتمانی و دوای ئەوەی فەرماندە ولێپرسراوە باڵاکانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای هاوپەیمان بەڵێنی دابین کردنی گشت پێویستیەکانی چەک وتەقەمەنی وئامێر وکەرەستە وکەل وپەلی پێویستی یەکەکانیان دا، وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر ڕۆشنایی بڕیاری پێشتری بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان وڕەزامەندی سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاریدا :
دوو لیوای پێشمەرگەی ڕێکخراوی خۆبەخش دامەزرێنی کە گشت چین وتۆێژەکانی هاوڵاتیانی کوردستان تێدا بەشدار بن بەبێ جیاوازی وتەنها مەرجەکانی پێشمەرگایەتی لە بەرچاو دەگیرێ کە لە ئایندەیێکی نزیکدا لە گشت هۆکارەکانی ڕاگەیاندن بڵاودەکرێنەوە وگرنگ تریان مەرجەکانی (تەمەن وپلە زانستی وجێگای مەشق وجێ بەجێ کردنی ئەرکە) کە دەبێت تەمەنی خۆبەخش لە نێوان (18 - 30) ساڵ بێت وئەگەر ژمارەی خۆبەخشکەران لە پێویستی میلاکی هەردوو لیواکە زیاتر بو، ئەوە ڕێژەی تەمەن دێتە خوارەوە وپلەی زانستی لەشەشی سەرەتایی بۆ سەرەوە دەبێت وبەهەمان شێوە ئەگەر ژمارەی خۆبەخشکەران زیاتر بوو ئەوە ئاستی پلەی زانستی بەرز دەبێتەوە و دەبێت خۆبەخشکەران ئامادەبن لە هەر ناوچەێکی کوردستان بێت بەشداری مەشق وجێ بەجێ کردنی ئەرکی پێشمەرگایەتی بن.