- درەنگانێکی شەوی ڕابردوو چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و گەریلاکانی هەپەگە و یەپەگە، دوای کاتژمێر و نیوێک لە شەڕکردن هێزە کوردییەکان هێرشەکەی داعشیان تێکشکاند.
- ناوەندی چاپەمەنی یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە، ڕایگەیاند کە لە هەرێمەکانی کۆبانێ و جزیرە زیاتر لە هەشت هێرشی چەتەکانی داعش تێکشکێندراون و 48 چەتە کوژراون و دوو گردی ستراتیژی ڕزگارکراون.