ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) ڕایگەیاند کە تەنیا لە مانگی نیساندا 497 چەکداری ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش کوژراون.
ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) ئاماری شەڕ و پێکدادانەکانی مانگی نیسانی 2015 ی بۆ ڕای گشتی ئاشکرا کرد.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە ئاماری مانگی نیسان بەمشێوەیەیە:
• چالاکی و ئۆپەراسیۆنەکانی یەپەگە 45 چالاکی.
• پێکدادان و ڕووبەڕووبوونەوەکان 33 جار.
• چالاکی وەک (هێرش، ئۆپەراسیۆن و ڕووبەڕووبوونەوە) کە ئەنجامەکانی نادیارن 16 جار.
• هێرشی خۆکوژی دوژمن بە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو 10 جار.
• ژمارەی کوژراوی چەکدارانی داعش 497 چەکدار.
• ژمارەی تەرمی چەکدارانی داعش کە کەوتوونەتە دەست شەڕڤانان 160 تەرم.
• ژمارەی دیلەکانی داعش کەوتوونەتە دەست شەڕڤانان 4 چەکدار.
ئه و ئامێرانەی کەوتوونەتە دەست شەڕڤانان:
• 22 ئۆتۆمبێل
• 1 دۆشکەی جۆری 14 و نیوو
• 1 دۆشکەی جۆری 12 و نیوو
• 1 بلدۆزەی بچووک
• 2 مۆتۆرسکیلت
• 5 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو
• 190 چەکی کڵاشینکۆف
• 2 هەزار و 900 فیشەکی کڵاشینکۆف
• 174 مەخزەنی کڵاشینکۆف
• 13 چەکی بی کەی سی
• 17 ئار بی جی جۆری بی7
• 7 گولەی ئاڕ بی جی
• 31 بۆمبی دەستی (رومانە)
• 1 هاوەنی جۆری 120
• 24 گولەهاوەن
• 1 ئۆتۆمبێلی سەرباز گواستنەوە
• 1 بارهەڵگر (شاحینە)
• 1 چەکی بڕنەو
• 22 جیهازی بێ تەل
• 1 دووبرین
• 1 دەمانچە
• 8 موشەکی کاتیۆشا
• 1 زرێپۆش
• 2 چەکی جۆری ئێم16
یەکینەکانی پاراستنی گەل ئاماژەشی بەوەدا کە کەلە مانگی نیساندا 62 شەڕڤان لەبەرگری و بەرخۆدانەکاندا قارەمانانە بەرگرییان کردووە و گەیشتونەتە کاروانی شەهیدان.
- 02-05-2015